له كوردستان له ئاستی پێویست نییه
رەیان ئەشقی یاریزانی یانەی گازی باكور
سەنتەری پارێزگای هەولێر خاوەن چەندین كچە یاریزانی بەتوانایە لە یاریی تۆپی پێی كە یانەكانی تری عێراقی چاویان لە سەر ئەم یاریزانانەی پارێزگای هەولێرە، كچە یاریزانە كوردەكان بەردەوام لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی عێراقی بە ژمارەیەكی زۆر داگیر دەكەن بۆ یاری كردن بە درێسی هەڵبژاردەی عێراقی، كچە كوردەكانی یانەكانی كوردستانیش بەردەوام لە هەوڵی زیاتر بەرەوپێشچوونی ئاستی خۆیانن بۆ ئەوەی لە خولەكانی عێراقی و كوردستانی بدرەوشێتەوە، یەكێك لە كچە یاریزانە بەتواناكانی كوردستان یاریزان ڕەیان ئەشقی قادر-ەیەكێك لە كچە یاریزانەبەتواناكانی یانەی گازی باكورە كە خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لەگەڵ یانەكەی لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق ناوبراو لەدایك بووی ساڵی 1999ی پارێزگای هەولێرە بۆ هەریەك لە یانەكانی چۆمان و ئافرەتانی هەولێر و ڕواندز و زەورا و نەوتی شیمال و گازی یاری كردوە، دەرچوونی كۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەكانە، ئێمەش لەنزیكەوە ئەم دیمانەیەمان لەگەڵی ئەنجامدا.
*ئاستی یاری تۆپی فوتساڵ چۆن دەبینی ؟
- له كوردستان له ئاستی پێویست نییه وگرنگی پێ نادرێت، بە بۆچوونی من هۆکارەکەشی ئەو بڕیارانە یە کە دەدرێن لەسەر چۆنیەتی بەشداری کردنی یانەکان، وه ساڵی تەنها یە کجار خول دەکرێتەوە.
*ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی کەم تا چەند دەبێتە ھۆکار بۆ ئەوەی ئاستی ئەم یارییە بەرەوو پێش نەچێت؟
- به دڵنیاییه وه هۆكاری سه ره كی به ره وپێش نه چوونی نه كردنه وه ی خول و پاڵه وانیه تییه كانه، چونكه دروست بوون و ده ركه وتنی یاریزان پێویستی به پاڵه وانیه تی و خوله كان هه یه.
*پێت باشە چی بکرێت بۆ ئەوەی یاری تۆپی فوتساڵی کچان بەرەوو پێش بچێت؟
- سەرەتا پێویستە پاڵپشتییەکی باش بكرێن له لایه ن یه كێتی تۆپی پێی کوردستان و یانه كان له هه ردوو لایه نی ماددی و مه عنه وی، وه پێویسته یانه كان خاوه ن ئه كا دیمیای خۆیان بن، چونكه یاریزانی بچووك و باش هه یه دڵنیام به هه بوونی ئه كادیمیا زیاتر بەرەوپێش دەچن و ده رگایه كه بۆ زۆربوونی یاریزان له م لایه نه .
*گرفتی یارییەکانی تۆپی فوتساڵ لە چی دەبینی؟
- گرنگترینیان نه بوونی بودجه یه كی باشه له لایه ن هه موو یانه كان
*لە ھیچ یانەیەک گرێبەستت پێشکەش نەکراوە؟
- یاریم كردووه بۆ یانه كانی چۆمان ،ئافره تانی هه ولێر ،رواندز ،زورا،نه فتی شیمال.
*بەنیازی چی بۆ داھاتووی خۆت وەکو کچە یاریزانێک؟
- وه ك یاریزان به رده وام ده بم له هه وڵدان و ڕاهێنان كردن بۆبه ره وپێشچوونی ئاستم، جگه له پیشه ی یاریزانی مامۆستام ده مه وێ گرنگی و پێویستی وه رزش فێری قوتابییه كانم بكه م و رێنیشانده ریان بم .
*لەگەڵ ئەوەی یانەکان پشت بە ڕاھێنەر و یاریزانی بیانی ببەستن؟
- نه خێر وه ك ڕاهێنەر چه ندین ڕاهێنه ری خاوه ن ده سكه وت وبه ئه زموونمان هه یه دیارترینیان مامۆستا مه زن هیچی وای كه متر نییه له ڕاهێنەری بیانی و به شایه نی ڕاهێنه ری كردنی هه ڵبژارده ی عێراقی ده زانم له پاش ئه و هه موو ده سكه وتانه ی كه به ده ستی هێناون وه ك یاریزانیش یاریزانی به توانامان زۆرن ته نها له پاڵپشتیان كه مه.
*داواکاری و پێشنیارت بۆ لایەنی بەرپرسی وەرزشی؟
- هیوادارم بڕیاره كانیان له به رژه وه ندی هه موو لایه ن و یانه كان بێت هه وڵی جدی بده ن بۆ بەرەو پێش چوونی یارییه كان و پشتگیری كچان بكه ن له هه موو لایه نه ك.
*خەونی وەرزشیت چیە وەکو یاریزانێک؟
- خه ونم ئه وه ییه بگه م به ئاستێک سوودم هه بێت بۆ وڵات و خێزان و ده وروبه رم.
*بەھیوای ئەوەنیت ھەڵبژاردەی کوردستان دابمەزرێ و تۆش یەکێک بیت لە یاریزانانی ھەڵبژاردەکە؟
- هیوادارم ڕۆژێك له ڕۆژان هه ڵبژارده ی كوردستان دابمه زرێت و من یه كێك بم له یاریزانه كانی.
*لە ھەڵبژاردەی تۆپی فوتساڵ عێراق داواکراوی؟
- تا ئیستا شانسی به ژداری كردنم نه بووه، به ڵا م بۆ داهاتوو خوای گه وره یارمه تیده ر بێت یه كێكه له خه ونه كانمه.
*بەچ یاریزانێکی جیھانی سەرسامیت؟
- مێسی و نیمار.
*یاری کردن لەهەڵبژاردی عێراق چ هەستێکت پێ دەبەخشێ ؟
- خه ونی هه موو یاریزانیكه بێگومان هه ستیكی زۆر خۆشه.
*سەرکەوتن چ دەگەینێ لای تۆ؟
- خواردنی بەرهەمی ڕەنج و ماندووبونی خۆت .
*ئەگەر شتێکت ماوە لە کۆتایدا؟
- زۆر سوپاس بۆ گۆڤارەكەتان كەوا پشتگیری یایزانەكانی كوردستان دەكات بە بێ جیاوازی لە شارەكانی كوردستان .