گرنگی یەکخستنی ھەولەکان بۆ نووسینەوەی دەستوور ...

گرنگی یەکخستنی ھەولەکان بۆ نووسینەوەی دەستوور ...

یەکێ لەو کەم وکورتیە گەورانەی دوای زیاترلە ٣٣سال لەئازادی کوردستان بوونی ھەیە ،نەبوونی دەستوورە، چونکە دەستووربۆھەرێمی كوردستان یەکێ لە پێداویستیە گرنگەکانی یاساییە تاهاوشێوه‌ی هه‌رێمه‌كانی دونیا بەپێ ده‌ستووری تایبەت بەخۆمان مامەلە بکەین ‌، کە دەبێتە فاكتەری به‌هێزكردنی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی. ھەرچەندە لە رابردوودا ھەولی زۆر دران ،بەلام بێ ئەنجام مانەوە ،،لەئێستادا کە بەرەو دەستبەکاربوونی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەچین ،گرنگە ھەولەکان یەکبخرێن بۆ بۆدروستكردنی كۆدەنگی نیشتیمانی بەمەبەستی پەسندکردنی دەستوور ،بۆ پاراستنی کوردستان و رێکخستنی دەسەڵاتەکان وپاراستنی ماف و ئەرکی ھاوڵاتی، کە بە پێ دەستووری عیراقیش هه‌رێمی كوردستان ئەو مافەی ھەیە خاوه‌ن ده‌ستووری خۆی بێت ،بۆیەش گرنگە لەپرسی نووسینەوەی دەستورداهه‌موو لایەنەكان ‌یه‌كده‌نگ وھاورابن، کە پرسێكی نیشتیمانییەپێویستی بەكۆدەنگی وسازانە،ده‌ستوور ته‌نیا بۆ یه‌ك لایەن یان نه‌ته‌وه‌ یانیش ئایینێک نییه‌، به‌ڵكو ده‌بێت ده‌ستوور ببێته‌ بنه‌مایه‌ك كه‌ هه‌موو ره‌نگه‌جیاوازەكانی كوردستان لەخۆبگرێت ورەنگدانەوەی ویست وخواستی كوردستانیان بێت ،بەجۆرێك ببێته‌ نموونه‌یه‌كی دڵنیایی بۆ هه‌موو لایه‌ك ،رێزلەھەمووئایین ونەتەوەێك بگرێت ، كه‌ ره‌زامه‌ندی و ته‌وافوقی هه‌موو ئایین وپێكھاتەولایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر بێت، بەبوونی دەستوورێکی مۆدێرن مافی تەواوی سەرجەم نەتەوەو ئاین و ئاینزاکان دیاریدەکرێت،گەلی كوردستان چۆن شانازی ده‌كات به‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نه‌ته‌وه‌ و ئایینه‌كان ،ئاواش دەبێت ده‌ستووری كوردستان ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و تایبەتمەندیە‌ بێت،
پرۆسەی سیاسی لەھەرێمی كوردستان بێ كێشەوكەم وكورتی نیە زۆر جار بە ھۆی نەبوونی دەستوور نەتواندراوە کێشەکان یەکلابکرێنەوە ،لە کاتی ھەبوونی دەستوور لەم رێگایەوە ھەولی چارەسەركردنیان دەدرێت .بۆیەش بەبوونی دەستوور ێکی مودێرن سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی، لەھەرێمی كوردستان پارێزراوتر دەبێت ،گرنگە ھەولەکان یەکبخرێن لەم پێناوەدا....

Top