یاسا، پەروەردە و فێركردن

یاسا،  پەروەردە و فێركردن

قوتابی و خوێندكار بە چەقی هەردوو پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن هەژمار دەكرێن. مادە (٣) بڕگە (٣)

- مامۆستا پێشەنگی سەرەكییە بۆ پەروەردە و هاندانی گیانی فێربوون و داهێنان و گەیاندنی زانیاری و توانستە جۆراوجۆرەكان بە قوتابیان و خوێندكاران، و پێویستی بە پەرەپێدانی خودیی بەردەوام هەیە و دەبێت شكۆی پارێزراو بێت. مادە (3) بڕگە (٤)

- بەكارهێنانی توندوتیژییەكی جەستەیی و دەروونی و هەموو جۆرەكانی جیاكاری و خراپ مامەڵەكردن لە دامەزراوەكاندا قەدەغەیە. مادە (٣) بڕگە (٥)

- وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەك لە قوتابیان و خوێندكاران و كەسوكاریان لە لایەن قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییە حكومییەكان، بە مەبەستی خوێندن قەدەغەیە. مادە (3) بڕگە (٧)

- گرنگیدان بە پەروەردەی وەرزشی و هونەری و جەستەیی قوتابیان و خوێندكاران. مادە (٤) بڕگە (7)

- كاركردن بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری و ڕەخساندنی هەلی فێربوون و گەڕاندنەوەی دابڕاوان بۆ ناوەندەكانی خوێندن. مادە (٤) بڕگە (٨)

 

Top