كۆشكی بەرەكەت (البركة)
November 3, 2024
رەنگا و ڕەنگ
البركة، یان بەرەكەت و پیرۆز، ناوێكی دیار و ناسراوە و لە نێو گەلی عێراق و تەنانەت لە كوردستانیش چەندین كەرەستە و خواردن بەو ناوەوە ناو نراون، بەرەكە یەكێكە لە دێرینترین كۆشكە كۆنەكانی سەردەمی عەباسی كە تا ئێستاش ماوە، ئەم شوێنەوارە كۆشكێكی سەردەمی خەلافەتی عەبباسییەكانە و دەكەوێتە شاری سامەڕا لە عێراق، كە بە شێوازێكی زۆر جوان و سەرنجڕاكێش درووست كراوە و نموونەی بەرزی هونەری نەخشە و تەلارسازیی ئەو سەردەمەی موسوڵمانان پیشان دەدات، مێژووی بنیاتنانی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی خەلیفەی عەبباسی «المتوكل علی الله»، كە لەسەر فەرمانی خۆی و لە بەشی باكووری ڕۆژهەڵاتی شارەكە بنیاتی ناوە، كۆشكەكە لە سەردەمی خۆیدا وەك كاروانسەرا و شوێنی حەوانەوەی خەڵك و ڕێبواران بەكارهاتووە.