دۆخی نالەباری منداڵان دوای سەرهەڵدانی شەڕ لە لوبنان

دۆخی نالەباری منداڵان دوای سەرهەڵدانی شەڕ لە لوبنان

 

سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان، یونیسێف، ڕایگەیاند، شەڕی بەردەوامی لوبنان ژیانی منداڵانی گۆڕیوە و زۆربەیان برینداری جەستەیی سەخت و ترسێكی زۆریان لێنیشتووە.

ئەم ڕێکخراوە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕایگەیاندووە: "لە ٤ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە، ڕۆژانە لانیکەم منداڵێک گیانی لەدەستداوە و ١٠ منداڵیش برینداربوون". "هەزاران منداڵی دیکە کە چەند مانگێک لە بۆردومانی بەردەوام ڕزگاریان بووە، هەرچەندە زیانی جەستەیییان پێنەگەیشتووە، بەڵام ئێستا بەهۆی توندوتیژی و ئاژاوەگێڕییەکانی دەوروبەریانەوە بە قووڵی دڵتەنگن".

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: "تیمەکانی یونیسێف لەگەڵ ئەو منداڵانە کۆبوونەتەوە کە بەدەست ترسێکی زۆر و زیادبوونی دڵەڕاوکێیەوە دەناڵێنن؛ لەوانە دڵەڕاوکێی جیابوونەوە، ترس لە لەدەستدان، گۆشەگیری، شەڕانگێزی و سەختی تەرکیزکردن.

بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی گشتی لوبنان، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ١٦٦ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم ١١٦٨ منداڵیش برینداربوون.

بەگوێرەی ئەم دامەزراوەیە، ئامارەکان ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top