لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و سوریا دەیان کەس کوژران و بریندار بوون

لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و سوریا دەیان کەس کوژران و بریندار بوون

  

بەپێی هەواڵی میدیاکان و بە گێڕانەوەی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، پێنج کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون.

بەپێی وتەی بەرپرسان، لە ئەنجامی هێرشەکە لە نزیك نەبتیە لە باشووری لوبنان پێنج کەس کوژراون و 21 هاووڵاتی دیکەش برینداربوون.

هەروەها هێزی ئاسمانی ئیسرائیل پێش نیوەڕۆی 24ی ئۆکتۆبەر هێرشی کردووەتە سەر هەندێک بینای ناوچەی ضاحیه.

هاوكات گروپی حزبوڵڵا بەردەوام بوو لە هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل و سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: کە نزیکەی ١٤٠ موشەک لە لوبنانەوە ئاراستەی ئەم وڵاتە کراوە.

هەروەها لە هەواڵێكی دیكەدا هاتووە، كە وەزارەتی بەرگریی سوریا بەیانیی پێنج شەممە 24ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند: لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل  بۆ سەر گەڕەكی كفرسوسەی دیمەشقی پایتەختی سوریا و بنكەیەكی سەربازی لە نزیک شاری حومس، کەسێک کوژرا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top