ئەم جارەشیان گەلی کوردستان پارتی پاداشت كرد...
دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ،بۆجارێکی ترپارتی دیموكراتی كوردستان سەرکەوتنێکی تری تۆمارکرد ،له ئاستی ههرێمی كوردستان وەک یهكهم حزبی سیاسی مایەوە، بەمەش خەلکی کوردستان پاداشتی ھەڵوێستە
نەتەوەیی ونیشتیمانییەکانی پارتی وسەرۆک مسعود بارزانی یان دایەوە،کەھەمیشە قەلغانی پاراستنی کوردستان بووینە ، ھیچ کات ئامادەنەبوون سازش لەسەرمافەدەستوورییەکانی خەلکی کوردستان بکەن ،بەتایبەت لەماوەی چەندسالی رابردوودا کە ھەرێمی کوردستان دووچاری چەندین ھەرەشەو فشار بوەوە بەلام بەھیچ جۆرێک ئامادە نەبوون دەستبەرداری مافەکانی گەلی کوردستان بن ،تاسەرەنجام بەشێک لەمافەکانمان بەدەست ھاتن ،بەم سەرکەوتنە پارتییەکان شانازی وشەرەفمەندێكی تریان تۆمارکرد ،وەفاداری خۆیان بۆرێبازی بارزانی سەڵماند،رێگایان نەدا خەونی دژە پارتییەكان بێتە دی كە چاوەرێ بینێنی مەرگی پارتی یان دەکرد ، ئەم دەرەنجامەیە سەڵماندی ئەو زەمەنەیە بەسەر چوو بەقسەگوتن بەپارتی و دروشمەی رووخێنەر دەنگ کۆبکرێتەوە، خەلکی کوردستان ھوشیارانە مامەلەی کردو ئەم جارەیان سزای ئەوانەی دا کە لە دژی میللەتی خۆیان کاریان کردبوو، ئەوەش تێگەیشتنێکی باشە کەلەپرۆسەی ھەلبژاردنیشدا پرەنسیپی پاداشت وسزاھەبێت.
لەپەراوێزی ئەم سەرکەوتنەیەدا بەگرنگی دەزانم ھەڵوەستێکی خێرا لەھەمبەرئەم دووخالەیەدا بکەم ....
یەکەم :بانگەشەی ئارام و پهیام دروشم وکارنامەی پارتی بۆ ههڵبژاردن ،توانی سەرەنجی ھاوولاتیان رابکشێنێت ،ئەمەش بووە ھۆکارێکی سەرەکی سەرکەوتنەکە ...
دووەم :گەل بڕیار دەدات ههر كهسێك سهنگی چهنده.بۆیەش لای ھەمووان دەرکەوت سەنگی پارتی چەندە،ئەمەش بەشێکی گرنگەلەبەرپرسیارییەتی، لەھەمانکاتدا ئەرکی پارتی قورستربوو بۆ زیاتر خزمەتکردنی کوردستانیان ، گەورەترین شانازی کە بارزانی نەمربەپارتییەکانی بەخشیوە خزمەتکردن وھەستکردن بەبەرپرسیارەتیی، بۆیەش گرنگە بەبەرپرسیاریەتیەوە سەیری ئەم پاداشتەی جەماوەر بكرێت وكاربکرێت لە پێناو چاكتركردنی ئاستی بژێوی هاولاتیان وئەنجامدانی گۆرانكاری و چاكسازی لەھەمووبوارەکانداهەر بەمەشە دەتواندرێت پاداشتی هەڵوێستی جەماوەر بدرێتەوە.