بەراستی درۆزانن !

بەراستی درۆزانن !

احمد گلی

درۆکردن مێژوویەکی کۆنی ھەیە، بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی ھەموو بوارەکانی ژیان، لە ژیانی سیاسی بەرپرسانی یەکێتیش درۆکردن پێشکەوتووەو خەسڵەتی عورف و عادەتی وەرگرتووە، ھەمیشە تاکتیکەکانی درۆکردنیان دەگۆڕێت و خۆی نوێ دەکاتەوە!

لەم سەردەمەدا درۆی بەرپرسانی یەکێتی گەشتۆتە ترۆپکی پێگەشتویی، ئەم شکستەگەورەی یەکێتی لەهەڵبژاردنی تایبەت، هۆکارەکەی جووتە هاویشتن و حەپینی سەرستیجی سەرۆکە ئالودەبووەکەیەتی، تاکی کورد چارەنوسی خۆیی خاک و میللەتەکەی ناخاتەدەست کەسێکی ئالودەبوو جووتە وەشێنی وەک پاڤێڵ، بۆ هەموو تاکێکی کۆمەڵگای کوردی روون بۆتەوە ھۆکاری سەرەکی سەرجەم گرفت و کێشاکانە کە روبەرووی ھەرێمی کوردستان دەبێتەوە یەکێتی و سەرکە ئالەدەبووەکەیەتی، بەدرۆو چەواشەکاری بەرپرسانی یەکێتی ئەوراستیە ناشاردرێتەوە.

گەورەو بچوکی وڵات شارەزای ئەخلاق و عەقڵیەتی بەرپرسانی یەکێتی و سەرۆکە معتادەکەیەتی، ژیانی ئێستای بەرپرسانی یەکێتی بەپلەی یەکەم، لەسەر درۆی ڕەھا دەژین، ھەرچەند سەراپای مێژوویی یەکێتی درۆو خیانەت و خۆفرۆشی و لەباربردنی دەستەکەوتەکانی کوردە، بۆیە ئامانجی بەرپرسانی یەکێتی لەم تاکتیکی نوێی درۆکردنیان یاریکردنە بەروداوو و پێشھاتەکان، بەڵام خۆشبەختانە هەمیشە ریسەکەیان لێدەبێتەوە خوری و بەزووی درۆکانیان ئاشکرادەبێت.

ئەلێکسەندەر کويری لەوتاری (وردبونەوەیەک لەدرۆ) دەڵێت؛ لەمێژووی مرۆڤایەتیدا ھیچ کاتێک مرۆڤ بەم ئاستەی ئێستاو بەم شێوازە بەردەوام و رێکخراو و ناشرینە درۆی نەکردوە.
ئەگەر ئەلێکسەندەر ئێستە لەژیان بوایە و سیاسەتی رۆژانەی بەرپرسانی یەکێتی بدیبایە، بۆیانی دەینوسی « بەراستی درۆزانن، رووی ھەموو درۆزنانتان سپی کردۆتەوە!»

Top