کاتی ھاتووە تۆڵە بسێنینەوە لە ئەنجامدەرانی خیانەتەکەی 16ی ئۆکتۆبەر ...

کاتی ھاتووە تۆڵە بسێنینەوە لە ئەنجامدەرانی خیانەتەکەی 16ی ئۆکتۆبەر ...

16ی ئۆكتۆبەر یەکێکەلە رۆژە رەش وشوومەكانی مێژوویی گەلی كوردستان، کەخیانەتێکی بێ وێنەلەخوێنی شەھیدان وپێشمەرگە وخاکی کوردستان کرا،كە چەند كەسێك لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەئاشکراخیانەتیان لەكوردستان كرد، ئەوەی زیاترلەسەدەیەک بەخوێن وخەبات وفرمێسک بەدەست ھاتبوولەپێناوبەرژەوەندی گیرفانیان بەچەندکات ژمێرێک لەدەست درا،ئامانجیش لەم خیانەتەیە سرینەوە ولەناوبردنی کیانی سیاسی هەرێمی كوردستان بوو .، بەدلنیایەوە گەر حیکمەتی سەرۆک مسعودبارزانی وقارەمانیەتی شێرەکورانی پارتی وبارزانی نەبا کوردستان لەرەوشێکی تردادەبوو جگە لە خوای گەورە كەس نەیدەزانی تا ئێستاش چارەنووسمان چی دەبوو.بەلام لە٢٠ی ئۆکتۆبەرلەپردێ وسحێلا سنوربۆخائین وخاکفرۆشان داندراو،گەمارۆیەكان تێكشکێندران وھاوکێشەکان گۆردران .
گەرئەم خیانەتەنەبا،زۆرئەستەم بووبەم شێوەیەکەرکوک وناوچەکانی تری دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان داگیرکرابان ،یان دووچاری ئەوھەموونەھامەتیانەھاتبان،چونکەریفراندۆم سنوری کوردستانی پاراست ،کەھیچ کەس ولایەنێک ناتوانێت ناسنامەی کوردستانی بوونی ناوچەکان بگۆرێت،بەلام ئۆبالی ھەموونەھامەتیەکانیش لەئەستۆی ئەوانەدایەلەپێناوبەرژەوەندی گیرفانیان کەرکووکیان ھەرزان فرۆش کرد ...
ئێستاش کەبەرەونزیکبوونەوە لە ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەچین ،کاتی ھاتووە خەلکی کوردستان تۆڵەبستێنەوە لەوانەی لە 16ی ئۆکتۆبەر بە دەستی رەشیان خیانەتیان کردو ، کەرکووکیان فرۆشت ، و لە سەنگەری داگیرکەران لە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئابووری سەربەخۆ و هەناردەی نەوت و هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی ڕاوەستاینەوە،چونکە گەر ئەو خیانەتەیە نەبا دۆخی کوردستان ئێستا جیاواز دەبوو ،تا بەئەمرۆ دەگات ھێشتا لێکەوتەکانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر کاریگەریە خراپەکانی ھەرماوە...
وە لە ھەمانکاتدا پێویستە خەلکی کوردستان پاداشتی پارتی بدەنەوە چۆن لە دوای خیانەتە رەشەکەی ١٦ ـی ئۆکتۆبەر کوردستانی پاراست وخەونی ئەوانەی پۆچەل کردەوە کەدەیانەویست بە چاوساغی خاکفرۆشان کوردستان داگیر بکەن ، بۆیە مانەوەی بەھێزی پارتی تاکە گەرەنتیی پاراستنی دەستکەوتەکانی کوردستانە...

Top