ســـــەرۆک بــــارزانـــی سەردانی شاری ئاکرێ دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی سەردانی شاری ئاکرێی کرد و شوێنە گەشتیارییەکان و شوێنەوارە مێژووییەکانی ئەو شارەی بەسەر کردەوە.
هەروەها سەرۆک بارزانی بە مەبەستی دیداری لەگەڵ بەرپرس و کادیرانی لقی 9، سەردانی لقی 9ی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە شاری ئاکرێ کرد.

