پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە سەرکەوتوو وپێشەنگە
پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی دامەزراندنیەوە لە 1946 وە وەک پارتێکی سیاسی کوردستانی نیشتیمانی نەتەوەیی لەسەر بنەما ورێبازی نیشتیمانیبوون و نەتەوەیبوونەوە دامەزراوە ، بۆیە لە بەرنامەی کاروخەباتی شۆرشگێڕی خۆی دا هەمیشە پێشەنگ بووە بۆ پاراستنی شکۆی نیشتمان ونەتەوەکەی بۆیە لەم بوارەدا ئامانجی دابینکردنی ئارامی وهێمنی وئاسایشی کۆمەڵایەتی ودەستەبەر کردنی بەختەوەری تاک وکۆی کۆمەڵگەی کوردستانی بووە.
لەوساوە تا ئەمرۆی رۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێتە 78 ساڵە پارتی دیموکراتی کوردستان پێشەنگ و رابەرە بۆ پاراستنی کوردو کوردستان لە داگیرکاری و توانەوە وراگواستن وجینۆسایدو ئەنفال وکیمیا باراندا. لەسەردەمی ئێستاش دا پارتی پێشەنگە لە قوربانی دان وگیان بەخشین بۆ پاراستنی قەوارەی سیاسیی و ئیداری حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرلە شەڕو هێرشی تیرۆرستانی داعش دا تا نەبەردی وقارەمانیەتی داستانی پردێ و سحێلا.بۆیە پارتی لەم هەڵبژاردنەش دا هەردەم پێشەنگ دەبێ بە هاتووهاوارو قیژە قیژ ناروخێ و
خەونی روخانی پارتی لەگەڵە خۆیان دەبەنە ژێر گڵ و وەک باوک و باپیرانیان بەو دەرد و حەسرەتەوە دەمرن.
کاری هاوبەش و پێکەوەییی ئاکارێکی تری پارتی دیموکراتی کوردستانە کە ھەمیشە باوەڕی بە پێکەوەبوون وپێکەوە کارکردن ھەبووە و بۆی تێکۆشاوە و تا ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیانی ئاینیی و نەتەوەیی بێتە دی وکوردستان ببێتە نیشتمانی هەمووان.جا بۆئەوەی لە کوردستانێکی بەهێزدا هاونیشتیمانیان بەسەرفرازی و ئاشتی و بەختەوەری بژین دەبێ دەنگ بە لیستی 190 بدەین ، دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین و بەدەنگی خۆمان ،پارتی بوون و هاوڵاتی بوون و هاونیشتیمانی بوونی خۆمان دووپات بکەینەوە و هەموو نەخشەو پیلان و ئەجندایەکی دوژمنکارانەی ناوخۆو دەرەکی پوچەڵ بکەینەوە.
ئێستا کاتی ئەوە هاتووە راشکاوانە و بەدەنگی بەرزو دلێرانە بە ناحەزان بڵێن:
ئەوانەی بیر لە روخاندنی پارتی دەکەنەوە یا بیر لە بێهێز بوون و خستنە سەر چۆکی پارتی دەکەنەوە سەرباری ئەوەی خەونی چۆلەکەیە ووڕێنەکردنە ئەوا ئەو راستییە حاشا هەڵنەگرەش هەیە کە ئەوە خۆیەتی بەردەوام لەسەر چۆک بووە بۆ دوژمنانی نەتەوەکەی ، ئاخر گەرخۆی لە سەرچۆک نەبوو بێ ھەرگیزهزرو بیر و خەیاڵی بۆخۆ چەماندنەوە و هاتنە سەرچۆکی بەرامبەرەکەی نابێ. لە ئەدەبیاتی پارتی دا خۆنەچەماندنەوە یەکەمین هەنگاوی بەرگری و بەرخودانە ، خۆڕاگری وباوەڕی پۆڵایینە بە میتۆدو رێبازی کوردایەتی ونیشتیمانی. لەکاتێکدا تەواوی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان چاویان لە رۆژی 20-10-2024 سندوقی دەنگدانە بە دەنگدان بە لیستی 190 لیستی ئاوەدانی وپێکەوەیی بەدەنگەکانیان سزای توندی خاکفرۆش وچەواشەکاران وپۆپۆلیستەکان وگوتاری ئیرهابی فکری دەدەنەوە .
لە ئێستاوە ئاسۆ ڕوون و گەشە ئەم سەرکەوتنە مەزنەشت پیرۆزبێ پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشەنگی ئاوەدانکردنەوە و بەرخودان .