بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر چاوی کەوت بەکۆمەڵێک قوتابی لە زانکۆی «المنصورە»

بەمەبەستی زیاتر ئاگاداری لە رەوشی قوتابیانی کورد لە زانکۆی المنصورە، شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی ئەو شارەی کرد و چاوی کەوت بە کۆمەڵێک قوتابی کە درێژە بە خوێندنی باڵا دەدەن، بەرپرسی مەکتەبی پارتی خۆشحاڵی بۆ دیدارە دەربڕی هیوای سەرکەوتبی بۆ قوتابیان خواست و بتوانن خزمەتی وڵاتیان بکەن، هەروەها ئاماژەی بەگرنگی خوێندن کرد لە وڵاتی میسر و ئاسانکاری لایەنی پەئوەندار بۆ قوتابیان ، هەر لە میانەی ئەو دیدارە حەبیب باسی لە رەوشی ئەمرۆی ناوچە کرد و کاریگەری لەسەر عێراق و کوردستان کە بارودۆخێکی هەستیارە دەبێ عێراق بە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکات.
لە تەوەرێکی دیکە باسی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشی پەرلەمان کرد و بەشداریکردن لە پرۆزسی دەنگدان بە ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەی و ئاینی هەژمار کرد، داوای لە قوتابیان کرد کەوا هانی کەس و کار و دۆستانین بدەن بۆ بەشداریکردن لەو پرۆسەیە و یژدانی خۆیان ئاسودە بکەن ودەنگ بەو لایانە بدەن کە ئارامی و ئاوەدانی و ئاسایشی لە کوردستان چەسپاندوە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کەوا پارتی لەسەر رێنمایەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی بەردەوام
دەبێت لە خزمەتکردنی کوردستان و تەبایی و پێکەوە ژیان