حەوت هۆکار بۆ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی
زیادبوونی گرژی و ململانێی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی گەیشتووەتە خاڵێکی گرینگ. دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل، ئەم وڵاتە بە چەند هۆکارێک بۆ دژەهێرش، گەیشتووەتە دەستی کۆماری ئیسلامی.
هۆکاری یەکەم ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی بە هێرشی دووەم بۆ سەر ئیسرائیل، بە کردەیی بیانوویەکی بۆ ئیسرائیل ڕەخساند تا تۆڵە بکاتەوە. ئەم هێرشە دەرفەتێکی بۆ ئیسرائیل ڕەخساند کە ڕەوایەتی بە کردەوەی سەربازی دژ بە کۆماری ئیسلامی بدات.
هۆکاری دووەم پەیوەندی بە دۆخی ناوخۆی ئیسرائیلەوە هەیە؛ هیچ کاتێک لەنێو دامودەزگا سیاسی و ئەمنییەکانی ئەم وڵاتەدا کۆدەنگییەکی لەو شێوەیە بۆ کردەوەی نیزامی دژ بە کۆماری ئیسلامی نەبووە. حکومەت، سوپا، مۆساد، شین بێت و دامەزراوە ئیتلاعات و ئەمنییەکانی دیکە، هاوکات لەگەڵ ڕەوتە سیاسییەکان و تەنانەت سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن، پشتیووانی لە هێرشی بەرفراوان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی دەکەن. کۆدەنگییەک لەنێو خەڵکی ئیسرائیلدا هەیە کە ئێستا باشترین کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی بەردەوامی کۆماری ئیسلامی و هەوڵەکانی بۆ لەناوبردنی ئیسرائیلە.
هۆکاری سێیەمیش گۆڕانی ڕێبازی ئیدارەی بایدنە. لە کاتێکدا پێش ئەمە حکومەتی ئەمریکا هەوڵی سنووردارکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حەماس و حیزبوڵڵای دەدا بۆ ئەوەی گرژییە ناوچەییەکان زیاتر نەکات، دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئیسرائیل، حکومەتی بایدن لە ڕووی سەربازی و ستراتیژییەوە بەتەواوی هاوکاریی لەگەڵ ئیسرائیل کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمار .ئیسلامی پارە دەدات. هەرچەندە ئەمریکا پشتیووانی لە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ناکات، بەڵام پشتیووانی پێویستی بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل پشتڕاست کردەوە.
هۆکاری چوارەم، نیگەرانی بەردەوام و لە مێژینەی ئیسرائیل لە بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامییە. هەر لەو کاتەوەی کە پرۆگرامی نهێنی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە ساڵی ٢٠٠٢ دۆزرایەوە، ئیسرائیل هەمیشە ئەم بەرنامەیەی بە هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر خۆی و جیهان زانیوە. ئیسڕائیل پێی وایە کە ڕێککەوتننامەکانی وەک (JCPOA) بەربەستێکی جیددی بۆ بەرنامەی ناڤۆکیی کۆماری ئیسلامی نابن و هەمیشە بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێت بۆ بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران. ئێستا ئیسرائیل ئەم ساتەوەختە بە باشترین دەرفەت بۆ لێدانی ژێرخانی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی دەزانێت.
هۆکاری پێنجەم لاوازبوونی حزبوڵڵا و حەماسە لەم بارودۆخەی ئێستادا. ئەم دوو گرووپە کە بە چەکی نیزامیی کۆماری ئیسلامی لە دژی ئیسرائیل ناسراو بوون، ئێستا لە پێشوو لاوازتر بوون و کۆماری ئیسلامی ناتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر لە دژی ئیسرائیل بەکاریان بهێنێت. ئەم لاوازبوونە دەرفەتێکی بۆ ئیسرائیل ڕەخساندووە کە بێخەمی کاردانەوەی دەستبەجێی ئەو گرووپانە بێتە سەر کۆماری ئیسلامی و حەماس شمشێر و قەڵغانی کۆماری ئیسلامی بوون کە لە دەستی خامنەیی و سپای پاسداران کەوتبوون.
هۆکاری شەشەم ئەوەیە کە ئیسرائیل دۆخی ئێستا بە دەرفەتێکی زێڕین دەبینێت لەڕووی کاتەوە کە ڕەنگە بەو ئاسانییە دووبارە نەبێتەوە. ئیسرائیل بە نیازە ئەم "پەنجەرە کاتییە" کە بۆ لێدانی زۆرترین گورز لە کۆماری ئیسلامی درووستکراوە، کەڵک وەربگرێت.
هۆکاری حەوتەم و کۆتا پەیوەستە بە گرنگی بنەمای ڕێگریکردن بۆ ئیسرائیل. ئیسرائیل بۆ مانەوە و ئاساییشی خۆی زۆر پشت بە ڕێگریکردن دەبەستێت. ئەم ستراتیژە لەسەر ئەو پرەنسیپە دامەزراوە کە ئەگەر کەسێک هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئیسرائیل دەستبەجێ و بەتوندی وەڵامی دەداتەوە بۆ ئەوەی هیچ وڵاتێکی تر ناوێرێت هێرش بکاتە سەر ئەم وڵاتە لە داهاتوودا. بنیامین ناتانیاهۆ دوای هێرشە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئەم ستراتیژە لەمێژینەی دووبارە کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل وەڵامی هەر هێرشێک دەداتەوە.
هەر لەبەر ئەم هۆکارانە، ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرشی قورس دژی کۆماری ئیسلامی و پێی وایە ئێستا باشترین کاتی لاوازکردن یان نەهێشتنی مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامییە.