لە سلێمانی پیشانگەی خۆشنووسی کوردان کرایەوە

لە سلێمانی پیشانگەی خۆشنووسی کوردان کرایەوە

دوای سازدانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی لە دوو شاری كوردستان,لە ئێستادا ناوەندی حەوت ڕەنگە لە بەردەوامیی كار و چالاكییە هونەرییەكانیدا,لە شاری سلێمانی پێشانگەیەكی هاوبەشی خۆشنووسی كردەوە كە بۆ ماوەی 5 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لە سلێمانی پیشانگەی خۆشنووسی کوردان کرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی 5/10/2024 لە مۆزەخانەی ئەمنەسوورەكە لە شاری سلێمانی,ناوەندی حەوت ڕەنگە پێشانگەیەكی هاوبەشی خۆشنووسی بەناونیشانی(كوردان) بۆ ژمارەیەك هونەرمەندی باشوور و ڕۆژهەڵات سازكرد.

لە سلێمانی پیشانگەی خۆشنووسی کوردان کرایەوە

لە پێشانگەی هاوبەشی خۆشنووسی كوردان, 9 خۆشنوسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و 23 خۆشنووسی باشوری کوردستان بە 70 کاری هونەریی قەبارە جیاواز بەشداریان کردووه,بڕیارە ئەم پێشانگەیە تاوەكو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی 10/10/2024 بەردەوام بێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

لە سلێمانی پیشانگەی خۆشنووسی کوردان کرایەوە
لە سلێمانی پیشانگەی خۆشنووسی کوردان کرایەوە
لە سلێمانی پیشانگەی خۆشنووسی کوردان کرایەوە
Top