پــــروســـه‌ى هه‌لبژاردن له هه‌ریمى كوردستان و ده‌نگدان به لیستى 190ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
هه‌لبژاردن به زه‌مانى ئینگلیزى پى ده‌گوترێت Election كه دیته ئه‌نجامدان بو ده‌ست نێشان كردنى كه‌سێك یان چه‌ندین كه‌س بو شوێنه‌كى تایبه‌ت كه به پێ یاسا ریكده‌خریت . هه‌ڵبژاردن له وولاتانى دیمو‌كراتى ده‌كرێت بۆ ده‌ست نیشان كردنى جۆرى حوكمڕانى و سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مان و سه‌رۆكى كۆمار یا سه‌رۆكى وولات .له هندى وه‌لات ئه‌م پروسه‌یه داده‌به‌زیته ناو سندیكاكان و ریكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كان و مختار بو گوند و گه‌ره‌كه‌كان و هندى هوزو خانواده‌كان . له هه‌ڵبژاردندا هاولاتیان كه‌سیك یان پارتێك هه‌ڵده‌بژیرَن كه نزیكه له بیروبوچونیان و به‌رگرى له داواكانیان ده‌كات . كه‌سێك كه خوى ده‌پاڵیوێت بۆ كارێك و هاولاتیان ده‌نگى پێ ده‌ده‌ن پێ ده‌گوتریت كاندیدى هه‌لبژاردن هاوڵاتیان له رێگاى پرۆسه‌یه‌ك كه پێ ده‌گوترێت پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌نگى پێ ده‌ده‌ن و پیان ده‌گوتریت ده‌نگده‌ر .
له یاساى هه‌ڵبژاردندا له نیوان كه‌سه پالێوراوه‌كاندا هه‌ر كه‌سێك زۆرترین ده‌نگ بهێنێت ئه‌وه ئه‌و كه‌سه براوه‌یه و ده‌ر ده‌چیت بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كه خوى بۆى كاندید كردووه ده‌بێته نوینه‌رى هاولاتیان بۆ ئه‌و شوێنه وه‌ك سه‌رۆكى كومار یان سه‌رۆكى وه‌لات و سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌گه‌ر به هه‌لبژاردن بێت ، ئه‌ندامى په‌ڕڵه‌مان وسه‌ندیكاو ریكخراوه‌كان . پیویسته بگوترێت ئه‌وه ئاسان نیه هه‌ر كه‌سێك كه بڕوانامه‌ى هه‌بێت ، یان به هۆى كاره‌كه‌ى یان داب ونه‌ریتى كومه‌لایه‌تى بتوانێت خوى كاندید بكات ، به پێ یاساى هه‌لبژاردن پیویسته له ریگاى كومیسیونى هه‌لبژارنه‌وه ناوى خویان تومار بكه‌ن ئه‌ویش له ریگاى قه‌واره‌ى سیاسى یا خود به‌شیوه‌ى سه‌ربه‌خۆ و پیشكه‌ش كردنى ناو و سیڤیان(c.v) به كۆمیسێونى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و پاش هه‌لاویركردن و هه‌بونى مه‌رجه یاساییه‌كان رێگایان پێ ده‌درێت بۆ خۆ كاندید كردن و مافى خۆ پاڵاوتنى هه‌یه . بیگومان وه‌لاتانى پیشكه‌وتوو و دیموكرات به هه‌لبژاردن زیاتر پێش ده‌كه‌ون و به‌رده‌وام له كورانكاری بنچینه‌یدان .
له هه‌رێمى كوردستان به پیێ بڕیار ویاساى هه‌ڵبژاردن هه‌ر چوار ساَل جارێك هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت بۆ ئه‌و شوینانه: سه‌رۆكى هه‌ریمى كوردستان ، سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مان ، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان كه دواخراوه بو كاتێكى تر .
ئێستا ئێمه له هه‌رێمى كوردستان له خۆ ئاماده‌كردن و له پڕۆسه‌ى پڕوپاگه‌نده داین بو هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌موو قه‌واره سیاسیه‌كان كێبركى ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانى زورترین كورسى په‌ڕله‌مان و له بانگه‌شه‌دان بۆ سه‌ر خستنى لیستى پارته‌كانیان .
ئامانجى سه‌ره‌كى هه‌لبژاردن پێشبركێیه بۆ به ده‌ست هێنانى زۆرترین ده‌نگى هاوڵاتیان و پارێزگاریكردن له شرعیه‌تى ده‌سته‌لاتى رامیارى له هه‌ریمى كوردستان ، حكومه‌ت و پارته سیاسیه‌كان ئه‌وانه‌ى به‌شدارن هه‌وڵ ده‌ده‌ن بو هێنانى زورترین ده‌نگده‌ریان بو سه‌ر صندوقى ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى باش به ده‌ست بهینن و به‌رگرى له‌و ده‌سته‌لاته بكه‌ن كه هه‌یانه و یان به ده‌ستى دێنن له هه‌ریمى كوردستان كه ئیستا به‌شیكن لێ ى.
ئێستا كه له ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌تى راگه‌یاندنى پروسه‌ى هه‌لبژاردنى نوینه‌رانى پارله‌مانى كوردستان داین ، له‌و روژانه‌دا هه‌ر پارتێكى سیاسى و پالیوراوه‌كان به‌رنامه و پروگرامى داهاتووى و كاره‌كانیان بو جه‌ماوه‌ر ده‌خه‌نه روو، بۆ ئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى كوردستان ده‌نگ به خویان و به‌رنامه‌كه‌یان بده‌ن . هه‌موو هه‌ولیكى خویان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى زورترین خه‌لك به‌شدارى ئه‌م پروسه‌یه بكه‌ن ، ئه‌مه‌ش كارێكى زورباشه و ئه‌ركى هه‌موو پارتیكى سیاسى و پالیوراوه‌كانه .ده‌بێ بزانین كه پروسه‌ى هه‌لبژاردن كارێكى زور پیروزه ، پێویسته خه‌لكى هه‌ریمى كوردستان به گروتینێكى زوره‌وه به‌شدارى ئه‌م پروسه‌یه ببن
زور به‌داخه‌وه ئیستا له هه‌لمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردنى هه‌ندێ له پارتى سیاسى بو لیسته‌كانیان به ئاشكرا دژایه‌تى خویان بو كاره نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و كابینه‌ى ئیستا به سه‌روكایه‌تى به‌ریز مه‌سرور بارزانى ده‌رده‌برن ،هه‌مو كاره نه‌شیاوه‌كانیان كه له ژیر حوكمرانى خویان كردویانه ده‌ده‌نه پال ئه‌م كابینه‌یه كه خوشیان تیدا به‌شدارن، بویه پێویسته گه‌لى كوردستان له‌م هه‌ریمه‌دا به هه‌موو چین و توێژه‌كان و ئایین و ئاینزاكان و كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان به تێكرا بچینه سه‌ر صندوقه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگ به لیستى (١٩٠)ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بده‌ین ، بیسه‌لمێنن كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌كو پارتیكى سیاسى و نه‌ته‌وه‌یى هه‌موو كات به باشترین شێوه به‌رگرى له مافه ره‌واكانى گه‌لى كورد‌و كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان و ئاینزاكان و خاكى پیروزى كوردستان كردووه و ده‌یكات . هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى كوردستانى له سه‌رووى به‌رژه‌وه‌ندى حزبى داناوه و قوربانى به پارته‌كه‌ى داوه له پیناوى ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه. به‌ده‌نگدانتان و ده‌رچوونى زورترین كاندیدى لیستى (١٩٠)ى بۆ هه‌موو دونیا و خیانه‌تكاره‌كان و داگیركه‌ران ده‌یسه‌لمینن كه تاكه پارتى سیاسى كه بتوانێت به حكمرانیه‌كى حكیمانه و خزمه‌تێكى زور به‌رگرى له خاك و مافه ره‌واكانى گه‌لى كوردستان بكات (پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه ).
با به به‌شدارى كردنمان و چوونمان بۆ سه‌ر صندوقه‌كانى ده‌نگدان هه‌موو شتێك یه‌كلایى بكه‌ینه‌وه و ده‌نگ بده‌ین به‌كه‌سى شیاو و لیهاتوو له لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به ژماره (١٩٠)ى تا به بى ترس و دوودلى به‌رگرى و شه‌ر له سه‌ر مافه‌ره‌واكانى گه‌لى كورد و كوردستان بكات وبه‌ره‌و سه‌ربه‌خویى و دامه‌زراندنى ده‌وله‌تى كوردستانى بمان بات
له‌و باوه‌ڕه‌دام كه بێجگه له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به سه‌روكایه‌تى سه‌روك و پیشمه‌رگه (مسعود بارزانى ) و لیستى (١٩٠) ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هیچ كه‌س ولایه‌نێكى تر ناتوانێت ئه‌و خه‌ونه له مێژینه‌ى گه‌لى كورد بهێنێته دى.
(*)
پاریزەری راویژکار /