گوتاری پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشتی کۆمەڵایەتی و خۆراگری و ئاوەدانییە

گوتاری پارتی دیموکراتی کوردستان  ئاشتی کۆمەڵایەتی و خۆراگری و ئاوەدانییە

 

 

ئەمرۆ جەماوەری گەلی کوردستان و خەڵکە تێکۆشەرەکەی  بە تەواوی توێژو چینەکانیەوە لە سەردەمی جیهانگیری و  زیرەکی دەستکرددا بۆتە تاکێکی گلۆبالیزەیشنی ووریا  ولە  جاران وشیارترە وبە ئاگا و شارەزاو کارامەیە، لە برگەوبەرنامەی میدیای ئاراستەکراوتێ دەگات وئاشنای  شێوازەکانی فریودان و بەلاڕێ بردن وهەڵخەڵەتاندن و چەواشەکاریش شارەزاو بە ئاگایە بۆیە بە ووردی و بایەخەوە سەیری دروشم و بەرنامەی کاری پارت ولایەن و رێکخراوەکان دەکا و لە پرۆژە و بەرنامەی کاری ئەو لایەن و  پارت و رێکخراوانەوە  بیرکردنەوەی ستراتیژی و بەرنامەی  کاریان ر چی بێت هەر ئەوە دەبێتە پێکهێنەری دیدگا ودونیای بینییەکەی و لە نێو کۆمەڵگەش دا بەوتاکە و کۆیە وشیارە دەناسرێتەوە و چاپووک و چالاکانەش دێتە نێو کۆمەڵگە.

 بانگەشەی هەڵبژاردن لە سەردەمی ئەمرۆدا بۆ کۆمەڵگەی کوردستانی بەر لەوەی نمایشی کەسە کاندیدکراوەکانی پارت ولایەنەکان بێ، نمایشکردن و پێشکەشکردنی بەرنامە و پرۆژە وهێنانەوە بەر دیدو دیدگای ئێستایە لە مێژووی دێرین  وخەبات و تێکۆشانی بێوچان و دەسکەوتی ستراتیژی و گیانی بەرخودان و بەرزکردنەوەی توانای ئیرادەونەچەماوە وکاروچالاکی، هێنانەدی ئاشتی کۆمەڵایەتی وبەرزو باڵا  راگرتنی گیانی پێکەوە ژیان وتەبایی وفرە ئاینیی ونەتەوەیییە، بە وەڵانانی گوتاری  ڕق وکینە و دووبەرەکی و کەناگیروقۆرغکاری وپاوانخوازی.

لە رۆژی ئەمرۆ دا کە هەرێمی کوردستان لەبەردەم پرۆسەیەکی چارەنووسسازی وەک هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دایە لە رۆژی 20-10-2024 دا ، جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، هەرچی پارت وحزب وگرووپ و رێکخراوهەیە بە دروشی دژە پارتی  " ڕق و سڕینەوە و کۆتایی پێهێنان ، تۆڵە وهەڵوێست و چەواشە و دڕۆ"دروشمی دژایەتی کردنێکی بەهێزی راشکاوانەی  پارتی دیموکراتی کوردستانیان ڕاگەیاندوە.

ئەم دژایەتیی کردنە  لەسەر بنەمای رق و کینەیە وبۆ وەڵانان وسڕینەوەی پارتی کاردەکەن ودەیانەوەی پرۆشەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندابخەنە ژێر بەرنامە و ئەجندای دژە کوردستانی دیاری کراو. هەڵبەتە گەر سەیری باگڕاوندی بابەتەکە بکەین هۆکاری هەرەسەرەکی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە  پارتی دیموکراتی کوردستان  تاکە لایەنەی کوردستانە لە ساڵی دامەزراندنییەوە لە 16ی ئابی 1946 وە لە پێناو کێشەی نشتمانی و  بۆ پرسە نەتەوەییەکە دامەزراوە و دروست بووە و هەرە لەم پێناوەشدا خەباتی بێ وچانی هەیە و چەندین شۆڕش و ڕاپەڕینی بۆ بەرپاکردووەو بێ وچان قوربانی گەلێ زۆری داوە.

پارتی وپارتییەکان وجەماوەری تێکۆشەرو بە ئاگای کۆمەڵگای کوردستانی ئەوەندە باوەرو ئیرادەیان بەهێزە بێ منەتن لەو جۆرە گۆتارانەی  کە هەڵگری دوژمنکاری و ڕق وکینە و شەڕەنگێزین و ڕاشکاوانە دەیانەوێ ئاشتەوایی  کۆمەڵگە بشێوێنن و تۆیی دوو بەرەکی ڕق و کینەو ناوچەگەڕێتی و شارچییەتی بڕە و پێ بدەن.  ئەم دروشمانە ”پارتی ناهێڵین، سنوورێکی دیارکراوی بۆ دادەنێین و  لاوازی دەکەین، پێگەی کەم دەکەینەوە“ جۆرە دروشمێکن لە گەڵ گیانی سەردەم و پێشکەوتنەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژیانی دیموکراتی ناگونجێن ولای جەماوەرو خەڵکی بە ئاگاو وشیاری کۆمەڵگەی کوردستانیش ڕەتکراوەیە وخەونی حوشترە.

خۆراگری وئاوەدانکردنەوە ساڵانێکە دوولای ئەوهاوکێشەیەن کە گەڵی کوردو ئەزموونی دیموکراتییانەی  حوکم و حوکمڕانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وبەرەوە کەناری ئارامی و سەرکەوتنی هەمییشەی دەبات. لەکۆی ئەو ململانێیانە دا پارتی بوون شانازییەو دەنگدان وسەرکەوتنی لەم ململانێیەدا ئەرکێکی نشتمانی نەتەوەییە.هەمیشە سەرکەوتنی جەماوەروئاشتی وئاوەدانییش  لە سەرکەوتنی  حکومەتێکی بەهێزی کوردستان دایە . 

 

 

 

Top