شوناسی نەتەوەی کورد.

شوناسی نەتەوەی کورد.

هەروەک دەزانین ئەمڕۆ رۆژێکی پیرۆزە و لەبیرنەکراوە، چونکە لەرۆژێکی وەک ئەمڕۆ مێژوومان تۆمار کرد، ئەویش ئەنجامدانی گشتپرسی بوو. لە رۆژیی 7/6/2017 بەر لەحەوت ساڵ، کۆبونەوەی پارت و ڵایەنە سیاسیەکان بەسەرکردایەتی سەرۆک بارزانی بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی کوردستان درا، بۆ ئەوەی ڵە 25/9/2017 دا گشتپرسی بۆ سەربەخۆی کوردستان ئەنجام بدرێت. زیاتر ڵە (4)ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، وە زیاتر ڵە(3) ملیۆن کەس دەنگی دا، هەروەها(10)رۆژ پێش ئەنجامدانی گشتپرسی پەرلەمانی کوردستان بەزۆرینەی دەنگ بەڕێوەچونی ریفراندۆمی پەسەند کرد. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم سەرپەرشتی ئەنجامدانی ریفاندۆمی کرد. ئەوەی لەهەموو گرینگتر ئەوە بوو ئەنجامدانی راپرسی لەوە دەرکەوت کە ئەم پڕۆسەیە تایبەت نەبوو تەنها بەکوردستان ، بەڵکو پڕۆسەکە لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیش بەڕێوە چوو. بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم قۆناغێکی دیکەی گرینگ بوو لەخەبات و قوربانیدانی گەڵی کوردستان. ئەوەی جێی گرینگ و بایەخە ئەویش ئەوە بوو ، سەرجەم ڵایەنە سیاسیەکان پشتگیری خۆیان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم دەربڕی و بەڵێنیان دا کە بەهەموو تواناوە هەوڵ بدەن بۆ سەرخستنی ریفراندۆم. بۆیە خەلکی کوردستان بەرێژەی ٪92 دەنگیان دا بە سەربەخۆی کوردستان، پرۆسەکەش زۆر بە هێمنی وئارامی بەرێوە چوو.

Top