سوودەكانی ماسكی ئامادەكراوی ماڵەوە بۆ پێستی هەستیار
كاتێك گرنگی بە جوانی و پێستت دەدەیت، بەڵام لەگەڵ پیسبوون و فشاری ڕۆژانەدا پێستت زیاتر بەرەوڕووی وشكبوونەوە و هەوكردن و هەستیاری دەبێتەوە، لێرەدا ڕۆڵی ماسكی سرووشتی دێتە ئاراوە، كە بریتییە لە چارەسەرێكی تەواو گونجاو بۆ گرنگیدان بە پێستی هەستیار.
ماسكی خەیار و ماست
پێكهاتەكانی: سەرەتا نیوەی خەیارێك پاك بكە و ڕەندەی بكە، هاوكات كەوچكێك ماستی سرووشتیی بهێنە و بە باشی تێكەڵیان بكە، سادە ترین و بەسوودترین ماسكت دەست دەكەوێت كەسوودەكانی بریتین لە:
• خەیار پێست نەرم و ئارام دەكاتەوە و یارمەتی كەمكردنەوەی سووربوونەوەو هەستیاری دەدات.
• ماست پێست شێدار دەكات و خۆراكی دەستبەجێی پێ دەبەخشێت، ئەمەش وادەكات پێست بە تازەیی و بە نەرمی بمێنێتەوە.
باشترە دوای بەكار هێنان ڕوخسارت تەنیا بە ئاو بشۆیت، چونكە زۆربەی پاككەرەوەكان تێكەڵەی تیژ و بۆندار لەخۆ دەگرن، كە دوای بەكارهێنانی ئەم ماسكە ڕەنگە بەهۆی ناسكیی پێستەوە زیان بە پێستت بگات یان تووشی هەستیاری ببێتەوە.
ئامادەکردنی: شیلان عەلی