بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێكی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیزی دە كەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێكی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیزی دە كەس گیانیان لەدەستدا

 

بەهۆی نقومبوونی بەلەمێک کە کۆچبەرانی نایاسایی هەڵگرتبوو لە کەناڵی ئینگلیزیدا لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

ئیدارەی دەریایی فەڕەنسا نوقمبوونی بەلەمێکی هەڵگری کۆچبەرانی نایاسایی لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە لە کەناڵی ئینگلیزی ڕاگەیاند. كە زیاتر لە ٥٠ کۆچبەری نایاسایی سواری ئەم بەلەمە بوون.

بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان، لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە کە چەند منداڵێکیان تێدایە، هەروەها باری تەندروستی ژمارەیەکی زۆر لە سەرنشینەکانیش مەترسیدارە.

هەروەها چەند کەشتییەکی پاسەوانی کەناراوەکان ڕەوانەی ناوچەکە کراون بۆ ئۆپەراسیۆنی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەكاندا.

ئەم ڕووداوە وەک کوشندەترین ڕووداوی پەیوەندیدار بە کۆچبەرانی نایاسایی لە کەناڵی ئینگلیزی لە ساڵانی ڕابردوودا باس دەکرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٢٥ کۆچبەری نایاسایی لە هەوڵی پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top