لە ئەنجامی بارانێکی بەخوڕ لە ئوسترالیا  کەسێك گیانی لەدەستدا

لە ئەنجامی بارانێکی بەخوڕ لە ئوسترالیا  کەسێك گیانی لەدەستدا

 

باران و بای بەخوڕ بووە هۆی پچڕانی کارەبا لە ویلایەتی تاسمانیا و ڤیکتۆریا و زیاتر لە 120 هەزار کەسی گرتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئێس بی ئێس نیوز، ئەو زریانە کە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەردەوامە، کاریگەری لەسەر ویلایەتەکانی تاسمانیا و ڤیکتۆریا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بەردەوامە.

بەرپرسان ڕایانگەیاند، بەهۆی با و بارانێکی بەهێزەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە و زیاتر لە 120 هەزار کەس بێ کارەبا بوون و 660 ماڵیش زیانیان بەرکەوتووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top