بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە چین ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە چین ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا

 

بەهۆی زریانی ناسراو بە "گیمی" لە شاری "زیکسینگ" لە پارێزگای هونان کە دەکەوێتە ناوەندی چین تا ڕۆژی دووشەممە 19ی ئاب، ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٥ کەسیش بێسەروشوێن بوون.

بەگوێرەی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ئەو باران بارینەی بەهۆی زریانی گیمی لە کۆتایی مانگی تەمموزەوە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر شاری زیکسینگ هەبووە و بەهۆیەوە لافاو و زەوی لەرزین لەناکاو دروست بووە. لە شاری زیكسینگ 128 هەزار کەس بەهۆی ئەم بارانبارینەوە زیانیان بەرکەوتووە و 11 هەزار و 869 خانوو و باڵەخانە ڕووخاون و ئاو و کارەبا و ڕێڕەوی پەیوەندییەکان لە گوندەکاندا پچڕاون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top