سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی بەنگلادیش لە عێراق كرد و گفتوگۆیان لەبارەی چەند بابەتێكەوە كرد.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی بەنگلادیش لە عێراق كرد و گفتوگۆیان لەبارەی چەند بابەتێكەوە كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 19/8/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە محەمەد فەزلولباری، باڵوێزی بەنگلادیش لە عێراق کرد، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، سەردانی سەرۆكی حكوومەتی كردبوو.

لە كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی كرا.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سوپاسی باڵیۆزی بەنگلادیشی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولادا کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

باڵوێزی بەنگلادێش پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی باشی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵوێزخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.

Top