لە هێرشی چەکدارانی یاخیبوو لە کۆنگۆ 12 کەس گیانیان لەدەستدا

لە هێرشی چەکدارانی یاخیبوو لە کۆنگۆ 12 کەس گیانیان لەدەستدا

 

بەهۆی هێرشی چەکدارانی یاخیبوو بۆ سەر گوندێکی ڕۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا.

دەسەڵاتدارانی ناوچەکە باس لە ڕفاندنی ژمارەیەک گوندنشین دەکەن كە لەلایەن چەكدارانی یاخیبوو ڕفێندراون.

یاخیبووانی چەکدار لە ڕۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ پاش ڕفاندنی گوندنشینەکان داوای پارە لە بەرامبەر ئازادکردنیاندا دەكەن.

لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە چەندین گرووپی چەکداری یاخیبوو لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کۆماری کۆنگۆی دیموکراتدا سەریان هەڵداوە و هەندێكیان تا ئێستاش لە چالاكییەكانیان بەردەوامن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top