هێزی متمانە بەخۆبوون ناونیشانی ناساندنی پەرتووکێکی تازە بوو

هێزی متمانە بەخۆبوون ناونیشانی ناساندنی پەرتووکێکی تازە بوو

نووسەر و وەرگێڕی کورد "شەرمین عەبدوڵا" خەرمانەیەک لە داهێنان و وشەی لە ساڵۆنی ڕۆشنبیری زانکۆکانی جیهان خستە بەردیدی خوێنەران، کە چاپکراوێکی نوێیە و ناوی نراوە "هێزی متمانە بەخۆبوون" و بووەتە نوێترین بەرهەمی نووسەر و لە ڕێوڕەسمێکدا لە زانکۆی جیهان بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەدیب و نووسەر و ڕۆشنبیرانی کورد کتێبە نوێیەکەی ناسێندرا.
کتێبەکە لە دوو توێی جیاواز پێکهاتووە و بەرهەمی هزر و بۆچوونی نووسەر و تێڕامان و جوان بینی خۆیەتی بۆ ژیان و قوڵبوونەوەیە بەنێو هەستەکانی مرۆڤ و گەڕانە بە دوای دەروازەکانی سەرکەوتن و هاندانێکە بۆ تاک، کە پشت بە هێز و تواناکانی خۆیەوە ببەستێک، تا دەگاتە خاڵی سەرکەوتن و سووربوونە لەسەر وشەی مەحاڵ و سڕینەوەی چمکی ڕەشبینی لە ژیان و سەرکەوتن بەسەر ئازارەکان.
"شەرمین عەبدوڵا" نووسەری کتێبەکە بە "هەولێر"ـی ڕاگەیاند: ئەو بەرهەمە یەکێکە لە ناوازەترین چاپکراوەکانی من، کە ماوەی نزیکەی ساڵێکە سەرقاڵی نووسینەوە و توێژینەوە بوومە لەسەر متمانە بەخۆبوونی تاکی کورد و لەم مەڕاسیمەشدا پێشکەشی ئامادەبووانم کرد.
گوتیشی: سوپاس بۆ دەزگای ڕۆشنبیری زانکۆکانی جیهان، کە هاوکار و پشتیوانی ئەو بەرهەمە بوون و لە ئامێزیان گرت و قەڵغانی ڕێزلێنانیان پێبەخشیم.

 

 

 

ئاسۆ زرار

Top