ســـەرۆك بـــارزانــــی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر دەكات

ســـەرۆك بـــارزانــــی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر دەكات

ڕۆژی یەكشەممە 4ی ئابی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز جاكۆ بریندز كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا كرد كە بە مەبەستی ماڵئاوایی و بە بۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو.
لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی وێڕای سوپاسگوزاری بۆ ئەرك و ماندووبوونەكانی كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر هیوای سەركەوتنی لە كاری تازە بۆ خواست و جەختیشی لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان گەلی كوردستان و هۆڵەندا كردەوە.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و هەڕەشەكانی تیرۆر و هەروەها هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و پڕۆسەی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

Top