فەرەنسا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد دەستبەجێ ئێران بەجێبهێڵن

فەرەنسا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد دەستبەجێ ئێران بەجێبهێڵن

 

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە ڕاگەیاندراوێکدا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد بە زووترین کات ئێران بەجێبهێڵن، بەهۆی ئەگەری زیادبوونی گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا لە دوای تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی فەرمانگەی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران.

لەم ڕاگەیاندنەدا داوا لە هاووڵاتیانی فەرەنسی كرا کە لە ئێران نیشتەجێن، لە زووترین کاتدا ئەم وڵاتە بەجێبهێڵن.

فەرەنسا بە وەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە تەواوی خاکی ئێران لە ئاستی سووردایە بۆ هۆشداریی سەفەر، ڕایگەیاندووە کە بە فەرمی ئامۆژگاری هاووڵاتیانی فەرەنسی دەکرێت کە بە هەر هۆکارێک گەشت بۆ ئێران نەکەن.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی نووسینگەی سیاسی حەماس لە ٣١ی مانگی 7 لە تارانی پایتەختی ئێران تیرۆر کرا.

لە کاتێکدا ئێران و حەماس ئیسرائیل  بە هۆکاری ئەم هێرشە دەزانن، تەلئەبیب بەردەوامە لە بێدەنگی بەرامبەر ئەم هێرشە..

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top