نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ئه‌ندريا ناسى، باڵيۆزى نه‌مسا له عێراق كرد
پێشنوهڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ئه‌ندريا ناسى، باڵيۆزى نه‌مسا له عێراق كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا "جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دهرفهتهكانى فراوانكردنى هاريكاريى هاوبهشيان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه."
رۆژی 1ـی تەممووزی 2024، نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ڤیەننای پایتەختی نەمسا و لەگەڵ سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، باس له دوايين سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ ڤيه‌ننا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکكۆمار و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كرا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لەبارەی دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييهوه.