.‎ ‎بۆ یادی چڵ و یەک ساڵەی جینۆسایدی بارزانییەکان

.‎ ‎بۆ یادی چڵ و یەک ساڵەی جینۆسایدی بارزانییەکان


‎هەر کاتێک لاپەرەکانی مێژووی گەڵی کورد هەڵدەدەیتەوە و دەخوێنیتەوە ، ئەو کات بووت دەردەکەوێت کە گەڵی کورد مێژوویەکی چەندە تراژیدیا و قوربانی دەری هەیە ، تاوەکۆ گەشتووتە ئەم رۆژە ، یەکێکیش لەو کارەساتە درندەیە کە بە رۆژێکی شۆم و ناخۆش بۆ ئەم گەڵە دادەنرێت ئەویش تێپەربوونی چڵ و یەک ساڵەی جینۆساید کردنی هەشت هەزار بارزانییە کە کارەساتێکی جەرگبر و کۆمەڵکۆژی ئەم گەڵەیە لە لایەن رژێمی بەعسی فاشست ، کە تێدا بێویژدانانە هەشت هەزار لە منداڵ و گەنج و پیر بە درندەترین شێوە زیندەبەچاڵکران بە بێ گوێدانە بەهایەکانی مرۆڤبوون و ئاینییەکان ، ئەم کارەشیان لە پێناو ئەوەی تەنیا کە کورد بوون ، تاکە ئامانجیان ئەوە بوو کە دەیانویست بە ئازادی و سەربەخۆی لە سەر خاک و نیشتیمانی خۆیان ژیان بە سەر ببەن ، بەلام دۆژمنان ئەمەیان پێ هەزم نەکراوە هەرچی کاری بەدەر لە مرۆڤایەتی و ئیسلامەتی هەیە دەرحەق بەم گەڵە کردووە ، رژێمی بەعسی فاشست پێیان وابووە کە دەتوانن گەڵی کورد لە ژێر ترس و هەرەشە و گۆشار بە چۆکدا بدەن و قر بکەن و لە ناو ببەن ، بەلام نەیانزانی کورد بەم جۆرە کارانە داکۆکیکاری زیاتر دەبن لە سەر ماف و داواکاری خۆیان ، گەڵی کورد جگە لە داواکردنی مافی خۆی نەبووتە جێگای مەترسی و زیان بۆ مافی هیچ نەتەوە و ولاتێکی غەیرە خۆی ، بەلام زۆر لە ولاتانی دەورووبەر ئەم مافەی بۆ گەڵ کورد بە رەوای نەبینیووە بە تایبەتیش عێراق لە جیاتی ئەوەی رابردووی بەعسی فاشست بکەنە سەربوردە بۆ ئێستا و داهاتووی خۆیان ، هەوڵی گەشتن بە کەناری ئارامی و پێشکەوتنی ولات بدەن ، کەچی بە پێچەوانەوە دەیانەوێ هەمان کارەساتی ئەنفال بە سەر کوردا زیندوو بکەنەوە ، بەلام بە ڤێرجن و ئەبدێیتی نوێ ، ئەمرۆکەش ئەوەی جێگای مخابنییە خەڵکی هەرێمی کوردستان رۆژانە باجی کار و پلانگێری هەندێک لە کەس و لایەنی ناوخۆی خۆفرۆش دەدەن ، کە بە فیتە و پاڵپشتی ولاتانی دەورووبەری دۆژمن بەردەوام لە ماف و پیرۆزیەکانی ئەم گەڵە دەدەن و دەیانەوێ ئەم هەرێمە کە بە جەرگ سوتانی هەزاران دایک و باوک و سەدان کارەساتی جەرگ بری وەک ئەنفال دروست بووە بەرەو هەڵدێران ببەن و بۆ ئەوەی حەزە گلاوەکانی خۆیان لە لایەنێکی گەورەی کوردستان برێژن ، کە لە مێژووی دروست بوونیەوە هەتاوەکۆ ئەمرۆ خەبات و تێکۆشانی بەردەوامی کردووە تاوەکۆ جارێکی دیکە رووداوی جەرگ بری وەک ئەنفال
و کیمیاباران و ئاوارەیی بەرۆکی ئەم گەڵە نەگرێتەوە .

‎ بۆیە من وەک نەوەیەکی ئەنفال بە پێوویستی دەزانم لەم *
یادە جەرگبرەدا چەند داواکارییەک ئاراستەی حکۆمەتی عێراق بکەم .

‎یەکەم : گرنگی دان بە ناساندنی جینۆسایدی ئەنفال بە
هەموو قوناغەکانیەوە .

‎. دووەم : چاودێریکردنی دۆخی کەسوکاری ئەنفالکراوان

‎سێیەم : پێوویستە ئەو گۆند و ناوچانەی زەرەر و زیانی ئەنفالی
بەرکەوتووە خزمەت بکرێن .

‎چوارەم : گەراندنەوەی تەواوی رۆفاتی کۆمەڵکۆژیەکان بۆ زێدی خۆیان ، تاوەکۆ لە سەر خاک و نیشتیمانی خۆیان
بنێژرێن .

‎پێنجەم : تاوانەكانی رژێمی بەعس بەتایبەت ئەنفال کورت و پۆخت بکرێن و بۆ هەمیشە لە نێو سیستەمی پەروەردە
بخوێندرێت .

‎ شەشەم : دۆكیومێنتكردنی تاوانەكانی ئەنفال جا چ ئەوەی لە
ناوەوە یاخود لە دەرەوەی عێراق بێت .

‎بە پێوویستیش دەزانم چەند داواکاریییەک بۆ سەرجەم کەس *
و حزبەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بنێرم .


‎یەکەم : داوا لە هەموو حزب و لایەنەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکەم کە یەکگرتوو و یەکدەنگی لە گشت بارەدۆخەکاندا لە نێوان خۆیاندا فەراهم بکەن ، لە پێناو پارستنی قەوارەی ئێستای هەرێمی کوردستان ، کە بەرهەمی
جەرگ سوتانی هەزاران بنەماڵەیە .

‎دووەم : دووبارە لە هەموو حزب و لایەنەکانی کوردستان داواکارم کە هەموویان لە دەوری سەرۆک و رابەر ( مسعود بارزانی ) کۆببنەوە ، چۆنکە هەر ئەوە دەمانگەینێت بە کەناری
‎. ئازادی و سەربەخۆیی

‎ سێیەم : با چی دیکە هەندێک لایەنی دیاری ناوخۆ رێگە بە خۆیان نەدەن کە خەڵکی هەرێمی کوردستان قوربانی مەرامە سیاسی و بەرژەوەندییە تایبەتیەکانی خۆی بکەن ، چۆنکە
خەڵک چی دیکە بەرگەی هیچ ئازار و مەینەتیەکی تر ناگرێت .

Top