بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ پلە لە کەناراوەکانی باشووری ئەفریقا ڕوویدا
بەگوێرەی ماڵپەڕی زانیاری ڤولکانۆ دیسکۆڤەری، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ پلە لە کەناراوەکانی زەریای هیندی لە باشووری کۆماری ئەفریقای باشوور ڕوویداوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بوومەلەرزەکە لە دووری ٢ هەزار کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی باشووری ئەفریقا و لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر لە زەریای هیندی ڕوویداوە.
هەروەها هیچ زیانێکی گیانی و زیانێکی دارایی بەهۆی ئەم بوومەلەرزەیە تۆمار نەکراوە، هیچ هۆشدارییەکی تسونامییش دەرنەچووە.
گوڵان: سەردار خەلیل