بارانبارینی بەخوڕ کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی ویلایەتی فلۆریدا هەبووە.

بارانبارینی بەخوڕ کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی ویلایەتی فلۆریدا هەبووە.

 

 

ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا

 

بەهۆی لافاو لە ویلایەتی فلۆریدا، باری نائاسایی لەم ویلایەتەدا ڕاگەیەندرا.

لە ئەنجامی لافاو کە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە دروستبووە، ژێرخانی ڕێگاوبانەکان و فڕۆکەخانەکان لە هەندێک ناوچەی ئەم ویلایەتەدا زیانیان پێگەیشت.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە ویلایەتی فلۆریدا، بەهۆی بەردەوامی بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا، هەندێک ڕێوشوێن گیراوەتەبەر.

بارانبارینی بەخوڕ کە دوێنێ بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە باشووری فلۆریدا ژیانی ڕۆژانەی لە هەندێک ناوچە ئیفلیج کرد.

بەرپرسانی کەشناسی پێشبینی دەکەن بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو بارانبارینی بەخوڕ لە ویلایەتی فلۆریدا بەردەوام دەبێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top