ئــــــافــــــره‌ت و دیارده‌ی خۆسووتاندن

ئــــــافــــــره‌ت و دیارده‌ی خۆسووتاندن

كه‌ مرۆڤ بیر له‌ژیانی خۆی ده‌كاته‌وه‌،زۆر رووداوی تال و شرینی به‌بیر دێته‌وه‌.هه‌ندێكیان زۆر نه‌خۆشن به‌ڵام چونكه‌ كاردانه‌وه‌ی سروشته‌ به‌دلنیاییه‌وه‌ به‌رهه‌لستیان ده‌كات وه‌ك گه‌رما،لافاو،سه‌رماو ره‌شه‌با.هه‌تا به‌رامبه‌ر به‌هه‌ندێ نه‌خۆشی ده‌بێت و بچوكترین ده‌رفه‌ت ده‌قۆزێته‌وه‌ بۆهیوای به‌خشین به‌خۆی. گه‌لی كورد تووشی ئه‌نفال.كۆچڕه‌و،ره‌شبگیری و هه‌زاران نه‌هامه‌تی هاتووه‌ و زۆر كاره‌ساتی تر.به‌لام وای له‌ئافره‌تی خۆراگری كورد نه‌كرد په‌نا بباته‌ به‌رخۆكوشتن له‌ رێگای خۆسووتاندن.جاچ هۆیه‌ك له‌وكاره‌ساته‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌ ده‌خیله‌ بۆ نابێت كۆمه‌لناسان و ده‌روون ناسان به‌دوای ره‌هنه‌نده‌كانی ئه‌م كێشه‌یه‌ بچن؟بۆنابێت رۆشنبیرانمان بیرله‌وه‌بكه‌نه‌وه‌ كه‌ كۆمه‌لگای كورده‌واری توشی ئاسته‌نگێكی سه‌یر بووه‌كه‌ به‌ره‌و هه‌لدێرمان ده‌بات. ژماره‌ی ئه‌وئافره‌تانه‌ كه‌خۆیان ده‌سوتێنن و ده‌مرن رۆژ له‌ دوای رۆژ به‌ره‌و زیاتر ده‌روات.چ هۆیه‌كی ده‌روونی سامناك پال به‌وه‌ ئافره‌ته‌ ده‌نێت كه‌ ئاره‌زووه‌كانی خۆی بداته‌ ده‌ستی بلێسه‌ی ئاگر بۆ نابێت پیاوی كورد بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ وانه‌یه‌ ئه‌م خووره‌شته‌ ببێته‌ ئپیدیمی وته‌شه‌نه‌ بكات وله‌وانه‌شه‌ ببێته‌ خوره‌وشتێكی ئاسایی كه‌هه‌ندێ ئافره‌ت بۆ ترساندنی خێزان یان وه‌ك مۆدێل یان به‌هه‌ر خه‌مۆكێك ده‌ست بده‌نه‌ ئه‌وكاره‌ناشیرینه‌.بۆنابێت خێزانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خۆیان ده‌سۆتین خۆیان به‌به‌رپسیار بزانن.له‌م دوایه‌دا پیاوانیش كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ ئافره‌تان ده‌كه‌ن و خۆسووتاندن له‌لایان بووه‌ته‌ رێگاچاره‌یه‌ك بۆخۆ رزگار كردن له‌مه‌ینه‌ته‌كانیه‌وه‌.تۆبلێی لاوی كورد ئه‌م خۆسووتاندنه‌ له‌لای نه‌بیته‌ عاده‌ت وه‌ك(هاریگیری)له‌لای ژاپۆنیه‌كان.هه‌روه‌ك چۆن خۆ قورتار كردن له‌ مه‌ینه‌تی .دلسۆزان باچاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م گرفته‌ ناشارستانیه‌ بدۆزێته‌وه‌.

Top