هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا

هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا

 

میدیاکانی دەوڵەتی سوریا سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بە پشتبەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان بڵاویانکردەوە، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە ڕۆژی دووشەممە ناوچەکانی نزیک شاری حەلەبی بۆردومان کرد و چەند کوژراوێکی بەجێهێشت.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوە سەربازییانە، ئەم هێرشە ئاسمانیانە "زەرەرمەندی مرۆڤ و زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە". گروپی ئۆپۆزسیۆنی "چاودێری مافی مرۆڤ لە سوریا" ڕایدەگەیەنێت، ئەم هێرشانە بۆسەر شوێنەکانی شارۆچکەی حەیان کە دەکەوێتە باکووری شاری حەلەب ئەنجامدراون و لە ئەنجامدا 12 میلیشیای سەر بە ئێران کوژراون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top