سووتاندنی بەربڵاوی زەوییە کشتوکاڵییەکانی قامیشلۆ لەلایەن سوپای تورکیاوە
لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورکیا و ئەو گروپانەی کە لەلایەن سوپای تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندی "خەراب کۆرتە"ی سەر بە قەزای قامیشلۆ، ئاگرێکی بەرفراوانی بەرکەوتووە.
سوپای تورکیا بە تۆپ و هاوەن و دۆشکە زەوییە کشتوکاڵییەکانی تل شەعیر، خەراب کۆرتە و گوندەکانی دودا کە دەکەوێتە نێوان شارەکانی قامیشلۆ و عامودە کردە ئامانج.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە سەربازانی تورکیا لە هەندێک شوێنی سنوور تەقەیان لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و ئەو کەسانە کردووە کە ئاگرەکەیان دەكوژاندەەوە.
سوپای تورکیا هەوڵی برسیکردنی دانیشتووانی ناوچە جیاجیاکانی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا- رۆژاڤا دەدات و وەک چەکی شەڕ بەکاری دەهێنێت.
گوڵان: سەردار خەلیل