مەسرور بارزانی: هیوادارم بتوانین هەنگاوی باشتر بنێین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "هیوادارین بتوانین هەنگاوی زۆر باشتر بنێین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا."
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەمیانەی پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: "نوری مالیکی لەگەڵ ئێمە هاوڕا بوو کە بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەرکردنی کێشەکان بکرێت."
گوتیشی: "هیوادارین بتوانین هەنگاوی زۆر باشتر بنێین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و لەمەودواش با تەنیا باسی کێشە نەکرێت و بەڵکوو باسی باشترکردنی ئەو پەیوەندییانە بکرێت کە لەنێوانماندا هەیە."