٤٨ســــاڵ دەرباز دەبێ بەسەر شۆڕشی گوڵان
٤٨ساڵ دەرباز دەبێ بەسەر شۆڕشی گوڵان ، شۆڕشێک کە لەسەر فەرمانی باوکی ڕۆحیمان «بارزانی نەمر» هەڵگیرسا بە سەرپەرشتی کردنی هێژا سەرۆک و رابەرمان «مسعود بارزانی» لەپێناو هەستانەوە و ڕێکخستنەوەی ڕیزەکان و درێژەپێدانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دوای ئەوەی کە لە ئەنجامی خیانەتی شومی پەیماننامەی جەزائیری ١٩٧٥ بۆ ماوەی نزیکەی ساڵێک راگیرابوو لە ڕووی چەکداریەوە.
هەلگیرسانەوەی شۆڕشی گوڵان پەیامێک بوو بۆ گشت دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی بەگشتی و رژێمی ئەوسای عێراق بە تایبەتی، شۆڕش ئەوەی دوپات کردەوە گەلی کوردستان ماوە و هەرگیز لەنێو ناچێت، خەبات و تێکۆشانیش بەردەوامە لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و ڕزگارکردنی گەلی کوردستان تا گەیشتن بە کەناری ئارامی.
هەلگیرسانەوەی شۆڕشی ٢٦ی گوڵان هیواو ئومێدێکی زۆری بەخشی بە گەلی کوردستان بەگشتی، ئەو تاریکیەی کە باڵی بەسەر ئاسمانی کوردستاندا کێشابوو ڕەواندەوە و، دۆزی ڕەوای کوردی بەرەو رووناکی و ئاسۆیەکی گەش پاڵ پێوەنا هەتاکو ساڵی ١٩٩١ بەردەوام بوو؛
سەرکەوتن و دەستکەوتی زۆر گەورە بۆ گەلەکەمان بەدی هاتن وەک (پەرلمانی کوردستان و حکوومەت و دەسەڵاتی دادوەری)، بووە هۆی ئەوەی بۆ یەکەمین جار لەژێر چەتری بڕیاری ٦٨٨ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کورد خۆی، خۆی بەرێوەببات و بەرەو پێشڤەچونێکی باش بە خۆیەوە ببینێت لە ڕووی سیاسی، دیبلۆماسی، ئابوری، ئەمنی..هتد؛ کە تاکو ئەمڕۆش قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ڕەوایەتی فیدڕاڵیەتی بەدەستی هێناوە لە چوارچێوەی عێراقدا.
بەرزو پیرۆزبێت یادی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز،
سڵاو لە گشت تێکۆشەرانی بەشداربووی ئەم شۆڕشە پێشکەوتنخوازە،
سڵاو و درود دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و گشت شەهیدانی رێگای ڕزگارخوازی گەلی کوردستان کە بە خوێنی ئاڵی خۆیان ئەمڕۆیان دروست کرد سەروەریان «بارزانی باوک» و «کاکە ئیدریسی» هەردەم لەیاد. شۆڕشێک کە لەسەر فەرمانی باوکی ڕۆحیمان «بارزانی نەمر» هەڵگیرسا بە سەرپەرشتی کردنی هێژا سەرۆک و رابەرمان «مسعود بارزانی» لەپێناو هەستانەوە و ڕێکخستنەوەی ڕیزەکان و درێژەپێدانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دوای ئەوەی کە لە ئەنجامی خیانەتی شومی پەیماننامەی جەزائیری ١٩٧٥ بۆ ماوەی نزیکەی ساڵێک راگیرابوو لە ڕووی چەکداریەوە.
هەلگیرسانەوەی شۆڕشی گوڵان پەیامێک بوو بۆ گشت دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی بەگشتی و رژێمی ئەوسای عێراق بە تایبەتی، شۆڕش ئەوەی دوپات کردەوە گەلی کوردستان ماوە و هەرگیز لەنێو ناچێت، خەبات و تێکۆشانیش بەردەوامە لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و ڕزگارکردنی گەلی کوردستان تا گەیشتن بە کەناری ئارامی.
هەلگیرسانەوەی شۆڕشی ٢٦ی گوڵان هیواو ئومێدێکی زۆری بەخشی بە گەلی کوردستان بەگشتی، ئەو تاریکیەی کە باڵی بەسەر ئاسمانی کوردستاندا کێشابوو ڕەواندەوە و، دۆزی ڕەوای کوردی بەرەو رووناکی و ئاسۆیەکی گەش پاڵ پێوەنا هەتاکو ساڵی ١٩٩١ بەردەوام بوو؛
سەرکەوتن و دەستکەوتی زۆر گەورە بۆ گەلەکەمان بەدی هاتن وەک (پەرلمانی کوردستان و حکوومەت و دەسەڵاتی دادوەری)، بووە هۆی ئەوەی بۆ یەکەمین جار لەژێر چەتری بڕیاری ٦٨٨ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کورد خۆی، خۆی بەرێوەببات و بەرەو پێشڤەچونێکی باش بە خۆیەوە ببینێت لە ڕووی سیاسی، دیبلۆماسی، ئابوری، ئەمنی..هتد؛ کە تاکو ئەمڕۆش قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ڕەوایەتی فیدڕاڵیەتی بەدەستی هێناوە لە چوارچێوەی عێراقدا.
بەرزو پیرۆزبێت یادی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز،
سڵاو لە گشت تێکۆشەرانی بەشداربووی ئەم شۆڕشە پێشکەوتنخوازە،
سڵاو و درود دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و گشت شەهیدانی رێگای ڕزگارخوازی گەلی کوردستان کە بە خوێنی ئاڵی خۆیان ئەمڕۆیان دروست کرد سەروەریان «بارزانی باوک» و «کاکە ئیدریسی» هەردەم لەیاد.