سەرۆککۆماری تورکیا لە ژێر وێنەی ڕابەری مێژوویی نەتەوەی کورددا
“سەردانە مێژووییەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا و بەجێگەیاندنی عورفی دیپلۆماسی”
ڕێزدانان بۆ نوێنەری دەوڵەتان، نەریتێکی قبوڵکراوی دیپلۆماسییە.
ئاڵا بەشێکی گرنگی شوناس و ناسنامە و ڕەسانەیەتی هەر گەلێکە، بەشێوەیەکی گشتیی لە سەردان و بەسەرکردنەوە و دیدارە دیپلۆماسییەکانی وڵاتان وەکو میوان و میوانداری سیاسیی، کۆنفرانس و دیدارە جیهانییەکان، بە بەشە گرنگەکانی پرۆتۆکۆل و پاراستنی بنەما دیپلۆماسییەکان دادەنرێت.
لە ڕاستیدا لە پرەنسیپەکانی دیپلۆماسیدا وەها باوە بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان و بە دیاریکراوی لەسەر قەڵای هەولێر یەكەمجار نییە دانانی ئاڵا وەكو هێمای ڕێز و بەخێرهێنانی سەرۆكی وڵاتان نیشاندراوە، لە پێشووتریشدا بۆ سەرۆكی کۆماری فەرەنسا و پاپای ڤاتیكان پیشاندراوە، بۆیە هەر جۆرە جیاکارییەکی لەنێوان دەوڵەتان لە ڕوانگەی دیپلۆماسییەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە پەسەند نەکراوە و وەکو ڕکبەرایەتی و شکاندنی وڵاتی بەرانبەر دێتە هەژمار.
بینییومانە، لەكاتی سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش بۆ توركیا ئاڵای كوردستان دادەنرێت.
لە دەرەنجامدا، ئەوانەی دەوڵەتداریی دەکەن، دەبێت ڕک و سۆز و هەستەکان وەلا بنێن و بەدوای زیادکردن و فراوانتر پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتاندا بگەڕێن، سەرەنجامی بەهێزبوونی پەیوەندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەوڵەتێکی بەهێزی ناوچەکەخ بەشێکە لە ستراتیژییەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتەکەی نەک گوتاری پڕ ڕکی نا بەرپرسانە!
سەردانی (ڕەجەب تەیب ئەردۆگان) سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و داننا بە گرنگیی پێگەی هەرێم لە ناوچەکەدا، وەرچەرخانێکی گرنگی دیپلۆماسییە، نەشاردنەوەت ئەو حەقیقەتەیە کە هەرێمی کوردستان بەشێکی کاریگەر و گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و دەتوانێت بەشێک بێت لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.
لەبیر نەکەین، هەولێر قوڵایی ستراتیژیی بەجێگەیانی هەموو ڕێککەوتنەکانی عێراقە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، چونکە ناوچەی ئارام و تەناهییە؛ نموونەی بەڕێوەبردن و عەقڵیەتی دەوڵەتدارییە، لە کۆتاییدا هەموو ڕێگەکان دێنەوە هەولێر.
22ی نیسانی 2024