بەهۆی وەرگەڕا بەلەمێک لە هەرێمی جامو و کشمیر لە هیندستان 6 کەس گیانیان لەدەستدا
بەپێی هەواڵی کەناڵی NDTV، ئەم بەلەمە دوای ئەوەی خۆی کێشاوە بە ستوونی پردی دروستکراو لە ڕووباری Jhelum لە شاری Srinagar وەرگەڕا.
بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک لە ناوچەی جامو و کشمیری هیندستان، شەش کەس گیانیان لەدەستدا کە چواریان منداڵ بوون.
بەپێی هەواڵی کەناڵی NDTV، ئەم بەلەمە دوای ئەوەی خۆی کێشاوە بە ستوونی پردی دروستکراو لە ڕووباری Jhelum لە شاری Srinagar وەرگەڕا.
بەرپرسان ڕایانگەیاند، ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە کە لەنێویاندا چوار منداڵ بوون و ١٠ کەسیش بێسەروشوێنن.
باس لەوە کرا کە تیمەكانی گەڕان و فریاكەوتن بەردەوامن لە چالاکییەکانی گەڕان و ڕزگارکردن.
گوڵان: سەردار خەلیل