پارتی وەك حیزبی پێشەنگ و بێ ڕكابەر

پارتی وەك حیزبی پێشەنگ و بێ ڕكابەر

پارتی ئەمرۆ لە گۆرەپانی سیاسی عێراق، كوردستان و ناوچەكە یاریزانێكی بێ هاوتایە و خۆی خاوەنی تۆپەكەیە و بەبێ پارتی نەیاری دەكرێت نە دەشكرێت بیر لە یاریكردن بكرێتەوە.
سەیركەن بیركردنەوە لە یاریكردن بەبێ پارتی چەند بێ بەها و پووچە.. پارتی خۆی بەتەنها نیزامێكی سیاسیە لە كاتێكدا نیزامی سیاسی لە هەرە ڕەگەزە دیارەكانی حیزبە، بەڵام پارتی ئەم دۆخەشی بڕیوە و لە قۆناغێكی لووتكەیی دایە كە دوا پلەی پۆلین كردن و دابەشكاری هزری سیاسییە.
پارتی بەتەنها هەڵگری بڕین و ئازارەكانی نیشتیمانە لە یەك كاتدا هەم ئازارەكان تیمارەكات هەمیش ئەو فیشەك و خەنجەر و بۆمبانە كە لە كاتژمێری سفرەوە ئامادەن بۆ كێشانی ڕۆحمان پووچەڵ دەكاتەوە.
ئەم پارتە زەمەنێکه كاروانی خەباتی بەردەوامە و هەورازو نشێووی گەورەی دیوە و دوژمنی بێ ڕەحمی ناشتووە بۆیە گەشەسەندن و مانەوەی ئەم پارتە هێندەی پەیوەندی بە ئەزموونی مێژووییەوە هەیە و پیلانی نەیاران نایروخێنن، بەڵكو ئەمە باشترین ئامرازە بۆ بەهێزكردنی ئامانجەكانی.
دەستكەوت و پاراستنی خودی دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان بەتەواوی دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن و داوەری شتانێكن كە سەرەتا و كۆتایی شەرەفەكەی مەدالیایەكە بە مل و شانی پارتیەوەیە، فەلسەفە و بیری بارزانی نەمر ئەوەندە بە ئاسانی نەهاتووە تاوەکو لە چاوتروكانێكدا بگەرێینەوە خاڵی سفر، چونكە سرودی ئەی ڕەقیب لای پارتی تەنها جارێك وەك گوتنی دەسپتێكردنی هەیە و هەرگیز گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر لە فەرهەنگی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بوونی نیە.
پارتی وەك حیزبێكی سیاسی بەرپرسیار و خەمخۆر بۆ خەڵک و خاکی پیرۆزی هەرێمی كوردستان پەیامێكی ئەخلاقی سیاسی وێنا دەكات و لەسەر شانۆی سیاسی ڕۆڵی كارەكتەر و ئەكتەری سەرەكی دەبینێت، بۆیە ئاساییە كەمتیار و كاڵفامەكان تەماع لە شوێنەكەی بكەن ووتمان ئاساییە، بەڵام ئەخلاقی نیە، چونكە ئاساییە تموحیان هەبێت و كۆشش بكەن تا كێبركێی حیزب بكەن هەڵبەتە ئەگەر توانیان!؟؟!.
لەسەر هەموو هاونیشتمانیەكی خاوەن ئەخلاق و تێگەیشتوو پێویستە بەبێ سڵمینەوە بەتەواوی هێز و توانای خۆیان پارتی دیموکراتی کوردستان پتەوكات و هەموو ئەو دەستانەش ببڕن كە لێدان لە بنكەی جەماوەری و ڕاكێشانی هاونیشتیمانیان دەدەن چونكە بەم جۆرە كوردستان دەگاتە كەناری ئارامی و وڵاتیش دەگەشێتەوە لەکۆتایدا ئەوەی ماوەتەوە بڵیێن پێویستە حیزبەکانی دیکەی کوردستانیش هەست بە بەرپرسیارییەتی بکەن بەرانبەر ئاڵای پیرۆزی کوردستان، خوێنی شەهیدان، دامەزراوە شەرعیەکانی هەرێم، خەڵک و خاکی پیرۆزی کوردستان لە سەر هێڵەگشتیەکانی نەتەوەیی برۆن و کار بەو ئاراستەیە بکەن بۆ ئەوەی بەیانی بەشانازییەوە ڕووەو نەتەوەکەیان بوستن نەوەک پێچەوانەکەی.

Top