گه‌ر سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی نه‌با, شتێك نه‌ده‌ما به‌ناوی كوردستان
احمد گلی
ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هه‌مان شێوه‌ی لایه‌نه‌كانی كه سیاسه‌تی بكردبا چی رووی ده‌دا له‌كوردستان؟
لێره‌دا گه‌وره‌ی و لێهاتووی و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتیمان بۆده‌رده‌كه‌وێت كه به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان و گه‌لی كوردیان له‌پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی حزبی و كه‌سیه‌وه داناوه.
ده‌بینین و ده‌بیستین زۆرینه‌ی به‌رپرسانی لایه‌نه‌كان, كاریان تنها چه‌واشه‌كاری و قصه‌و قصه‌لۆك و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه و موزایه‌ده و ژه‌هر رشتنه له میدیاكان, نازانن كردارچیه‌و هه‌ر رۆژه‌و كێشه‌و گرفتێك دروستده‌كه‌ن بۆ میلله‌ت و حكومه‌ت, به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م لایه‌نانه به‌كردار و دلسۆزی و بێ گوێدانه هیچ موزایه‌ده و تۆمه‌تێك، به‌و په‌ری خه‌مخۆریه‌وه ئیش له‌سه‌ر دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ پێشخستنی كوردستان و خزمه‌تكردنی گه‌لی كورده به‌بێ جیاوازی و به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی ده‌بات به‌ته‌نها.
هاوسه‌نگی و ئارامی كوردستان، له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی دیموكراته به‌بێ موزایه‌ده, له‌ماوه‌ی رابردوو‌دا بۆ هه‌موو تاكێكی كورد روون بویه‌وه خه‌م خۆری گه‌لی كورد كێیه, ده‌نا پارتی به‌م ریتمه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه سیاسه‌تی بكردبا و خه‌ریكی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسی نابه‌رپرس بوایه, وڵاتێك نه‌ده‌ما به‌ناوی كوردستان و ژیان زۆر ئه‌سته‌م ئه‌بوو.
هه‌رتاكێكی ئه‌م وڵاته توانای بیركردنه‌وه‌ی هه‌بێت و به‌ویژدانه‌وه بریاربدات, بۆی ده‌رده‌كه‌وێت پارتی چه‌ند گه‌وره‌یه و چه‌ند بگه‌وره‌ی بیر له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كورد‌و كوردستان ده‌كاته‌وه .
هیوادارم هه‌موو كوردێكی دلسۆز لێكولینه‌وه له رووداوه‌كان بكات, بۆی روون ده‌بێته‌وه چه‌ند لایه‌نێكی به‌كرێگیراوی نه‌یارانی كورد, هه‌میشه له پیلان گێریدان بۆ تێكدا ئاسایش و ئارامی كوردستان و به‌ربه‌ست له‌پێش هه‌موو به‌ره‌وپێش چوونه‌كان .