پــــارتـــی و بــــارزانــــی و ستڕاتیژی نەتەوەیی و نیشتیمانی

پــــارتـــی و بــــارزانــــی و ستڕاتیژی نەتەوەیی و نیشتیمانی

پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە وەک ڕێکخراوێکی سیاسی لە ساڵی 1946وە بە فەرمانی سومبولی ڕۆحی نەتەوەیی «بارزانی باوک» خاوەن ستڕاتیژیەتێکی نەگۆڕە ئەویش بەرگریکردنە لە ناسنامە و کەرامەتی گەلی کوردستان و لە هەموو سەردەمە سەخت و دژوارەکاندا ڕووبەڕووی ئالنگاریە ئابوری و سەربازی سیاسییەکان بوتەوە تاکۆ ئێستا و خۆی بە خاوەنی گەل و نیشتیمانەکەی زانیوە.

دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان بە درێژایی قۆناغەکان هەوڵیان داوە و هەوڵدەدەن دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان بسڕنەوە و لە نێو قەلەمڕەوی خۆیاندا بتوێننەوە بەڵام پارتی و بارزانی ماندونەناسانە لە هەردوو قۆناغی شارستانی و چەکداریدا شۆڕشی بەرپاکردووە و، رێگری کردووە لە زاڵبوونی مەرام و ئەجندای سیاسی ناحەزان و داگیرکارانی کوردستان و خاوەن هەڵوێست بووە لەپێناو سەرفەرازی و سەربەرزی گەلی کوردستان و ئیرادەی سیاسی گەلەکەی پارێزگاری لێکردووە.

ساڵی 2003 ساڵی وەرچەرخانی سیاسی بوو لە عێراقدا، هەرێمی کوردستان وک چۆن بڕیاری لەسەر ئەوەدابوو کە دیموکراسی بۆ عێراق دوای ڕوخانی بەعسی فاشی و فیدڕاڵیەت بۆ هەرێمی کوردستان بە ویستی خۆی و بە شێوەیەکی ئارەزومەندانە بڕیاری بەشداریکردنی دا لە پڕوسەی سیاسی عێراقدا و لە دەستوری هەمیشەیی ساڵی 2005 دا مافەڕەواکانی جێگیر کران لە دەستوری نوێدا.

بەڵام بەداخەوە مافەکانی گەل کوردستان وەک چۆن لە دەستوردا هاتوون نەک هەر نەچونە بواری جێبەجێکردنەوە بەڵکوو دەسەڵاتدارانی بەغدا هەموو رێگایێکیان گرتە بەر بۆ لێدان لە ئەزموونی فیدڕاڵی هەرێم، ماددە و بڕگە گەلێکی دەستوری پێشێل کران.

بەغداو ئاغاکانی ئەو دەرفەتەیان قوستەوە بۆ لێدانی ئەزموونی هەرێمەکەمان ولە پەنجەرەی لە یەکترازانی سیاسی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان هاتنە ژورەوە بە هاوکاری لایەنێکی سیاسی دیاریکراو، لایەنێک کە مێژووەکەی پڕاوپڕە لە خیانەتی نیشتیمانی!

ئەوەی کە ئەمڕۆش دەگوزەرێت لەنێو گورەپانی سیاسی هەرێمی کوردستاندا خیانەتێکی تری دژ بە قەوارەی فیدڕاڵی هەرێمە بەڵام بە شێوازێکی جیاوازتر لە ساڵی 2017.

بۆیە پارتی و بارزانی مافی خۆیانە و لەسەر حەقن بەشداری لە هەڵبژادنێکدا نەکات کە ئەنجامەکانی پڕوسەکە پێشوەختە دانرا بێت و چەشنە دیزاینێکی بۆ کرابێت کە لە بەرژەوەندی لایەنێکی سیاسی کە کوێلەی خۆیانە دژ بە پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە کۆتایی دا ئەوە دەڵێم پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەیە بچێتە نێو پڕوسەیەکی هەڵبژاردنی شەفاف و بێگەردەوە گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکانی کوردستانیش لە خۆ بگرێت و دور لە دەستوەردانی دەرەکی، تاوەکو ئەو سەقامگیریە سیاسیە و کۆمەڵایەتیەی کە بە ئامانج گیراوە و بەئامانج دەگیرێت پارێزراو بێت؛ کەواتە پارتی و بارزانی تاکە پارێزراوی هێزو ئیرادەی سیاسی گەلی کوردستانن بە گشتی.

Top