پەیامى پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (٢٩)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان
بەڕێز غەفور مەخموری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی (٢٩)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، بەڕێزان لە کاتێکدا یادەکانی ئادار و یادی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەی دیموکراتی کوردستان دەکەینەوە کوردستان و ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەرێت, بۆ دەرباز بوون لەم دوخە پێویستیمان بە هاوڕێزی و هاوگوتاری سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان هەیە, ئومێد دەکەین ئەم یادە ببێتە هۆی زیاتر گەشەسەندنی لۆژیکی دیالۆک بۆ چارەسەرکردنی ئارێشەکان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان.
جارێکی تر پیرۆزباییتان لێدەکەین و, هیوای سەرکەوتن لە تەواوی وێستگەکانی ژیانی سیاسیتان بۆ دەخوازین.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٩ی ئاداری ٢٠٢٤