ســـەرۆك بــــارزانــــی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت دەكات

ســـەرۆك بــــارزانــــی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت دەكات

رۆژی سێشەممە 19ی ئاداری 2024 لە سەڵاحەدین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت كرد.
لە دیدارەكەدا كە د. شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەبوو، دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی تاوتوێ كران، و جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە و دەستووری كرایەوە كە تێیدا مافی سەرجەم پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان زامن بكرێت.
هەر لە دیدارەكەدا باس لە مافە دەستوورییەكانی سەرجەم پێكهاتەكان كرا.

Top