گــهورهكان خاوهنی دۆزی كوردی و پارێزهری كوردستانن
احمد گلی
پارتی حزبێک نیە، بەحزابی لۆكاڵی و جاش قهڵهم و میدیای بهكرێگیراوو بهەژێت، (پارتی بیرو باوەر و عەقیدەیە)
پارتی حزبی گەلەو هەڵقوڵاوی ناخی گەلە نەک دروستکراو پەلو پۆ، مێژوو گەواهیدەرە پارتی هەمیشە لەپێناو پاراستنی خاک و گەل و نیشتمانەکەی قوربانی بەخۆیداوە.
ئهحزابه لۆكاڵی و بهكرێگیراوهكان دەبێت تێبگەن، لهمعادهلهی ناوچهیی و جیهانی هیچ سهنگێكیان نیەو نەبووە, ئەوە (سەرۆک بارزانی و پارتیە) خاوەندارێتی دۆزی کوردی دەکەن و پارێزەری کوردستانن، مێژووی پارتی دەیسەلمێنێت هەرگیز سازشی نەکردووە لەسەر پرەنسیپەکانی کوردایەتی و لەپێش هیچ نەیارکی چۆکی دانەداوە و بەسەربەرزی بەرگری کردووە خۆی نەچەماندووە.
بۆ ھەمووان روونە یهكێتی و ههندێ بچوكی خۆفرۆش، بەخیانەت و ژههرڕشتن و ئرهابی فكری تەنھا ئامانجیان دژایەتی کردنی پارتیە، دەنا ھیچ بەرنامەو ستراتیژێکیان نیە بۆ خزمەتکردنی کورد و کوردستان، گرنگە لەبیری نەکەن، پێشینانیان بەخەونی لەناوچوونی پارتیەوە سەریان نایەوەو بێحورمەت بوون و لەناوچوون، بەڵام پارتی هەربەبەهێزی مایەوە و ڕۆژ بەڕۆژ لە گەشەسەندن و بەرەوپێشچووندایە.
ئەم حزبە لۆکاڵی و دروستکراوانە، بەدەست هەڵگردنیان لە دژایەتی کردنی پارتی، خزمەتێکی گەورەیە بەخۆیانی دەکەن، دەنا هەمیشە لە شۆکی هەنگاوەکانی پارتی دەبن،
چاوهروانی هەنگاوی مەزنترو دهسكهوتی مێژوویبن لەسەر دەستی (سەرۆک بارزانی) بۆ كورد و كوردستان.