ســـزادانی گەلی کوردستان لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا...
ئەگەر دوێنێ واتە مێژوی دروست بونی عێراق لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوەوە هەتا ڕوخانی ڕژێمی دیکتاتۆری عێراق کوشتاری جەستەیی و سڕینەوەی ناسنامەی کورد و پاکتاوی ڕەگەزی کردبێت ئەوا جیاوازیەکان هێندە نیە، دوێنێ کوشتن و ئەمڕۆ برسیکردن کەواتە ڕونە پاکتاوی ڕەگەزی لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا تەنها ئەوەندەیە نەوەی ئەمڕۆ لە کوردستانێکی ئازاد دا دەژی بەڵام بە ئیرادەیەکی تا ڕادەیەکی تێکشکاوە وە ، بەڵام پێویستە تاکی هاوڵاتی لەو ڕاستی یە بگات کە لە سەد ساڵەی تەمەنی حوکمڕانی عێراقدا عەرەب تەنها کاری لەسەر لاوازکردنی ئابوری کوردستان کردوە هەتا کورد نەتوانێ بنیاتی کۆمەڵگایەکی سەقامگیر بنێت و خاوەن ئابوریەکی بەهێزبێت ، ئەو مەترسیەی عەرەب لەوەوە سەرچاوەی گرتووە ئەگەر باشوری کوردستان دەرفەتی ئابوریەکی بەهێزی بۆ بڕەخسێ ئەوا بیر لەجیابونەوەدەکات نمونەش نەدانی کەرکوک و ئەو ناوچانەیە کە سەرچاوەی بەهێزی ئابوریە...
هەر لەو سۆنگەیەوە گرنگە بزانین دوژمن هەردەم کاری لەسەر ڕوخانی ئیرادەیی تاکی کورد کردووە ، تەنها ئەجندای دوژمن نەبوە بەتەنها بەشێک لە کورد هەردەم دژبەری ئیرادەی نەتەوەکەی بووە ، ئەوەتا دەبینین ئەوانەی لەژێر ناوی ئازادی ڕادەربڕین و دیموکراسی و مافی تاک ئەوەندەی ئاو دەکەنە ئاشی دوژمن نیوهێندە بۆ گەلەکەیان نادوێن و ناڵێن ، فشارەکانی بەناو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کە لە ئەسڵدا جوڵەی خۆیان نیە و هەندێک لایەنی سیاسی بە هێزی پۆپۆڵیستی خۆیان ئاڕاستەیان دەکەن و دۆخەکەیان ئاڵۆزتر کردووە بەدەر لەوەی کە تێبگەن دوژمن لەهەوڵی خۆی نەوەستاوە ماوەی "١٠" ساڵە سیاسەتی برسی کردن یان پیادەکردوە بە ئەمڕۆ سبینێ مووچەدەنێرین و ناینێرین تۆویی دوبەرەکی یان لەناو چین و توێژەکانی نێو کۆمەڵگادا چاندووە ، بەداخەوە ناوخۆی خۆمان وەک ئەودارەی لێهاتووە کە کلکی تەورەکە لە خۆیەتی ....