ســـەرۆك بـــارزانـــی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

ڕۆژی چوارشەممە 13ی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ستیڤن هیچن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و باری ئەمنی و هەوڵەكان بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق تاوتوێ كرا.
هەر لەو دانیشتنەدا بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و بڕیارەكانی دادگەی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ كرا.
بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.