ڕێککەوتنامەی 11 ئازاری 1970 سەرکەوتنێکی مەزنی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان بوو بە ڕێبەرایەتی ڕێبەری ڕۆحیمان “بارزانی باوک”.

ڕێککەوتنامەی 11 ئازاری 1970 سەرکەوتنێکی مەزنی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان بوو بە ڕێبەرایەتی ڕێبەری ڕۆحیمان “بارزانی باوک”.

=ئەم سەرکەوتنە مەزنە لەژێر گوشاری پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستاندا واژووکرا و، دڕندانەترین دوژمنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانی بە چۆکداهێنا کە ئەویش ڕژێمی بەعسی فاشی و سەدامی گۆڕبەگۆڕ بوو؛
کە لە ئەنجامدا گشت مافەڕەواکانی گەلی کوردستان دانیان پێدانرا و گشت سنوری باشوری کوردستانی گرتەوە بەکەرکوکی دڵی کوردستانیشەوە.

شایانی باسە بارزانی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان مەسەڵەی ڕەوای گەلی کوردستانیان بە جیهان ناساند و، ڕێککەوتنامەکە چووە نێو دوکیۆمێنتە نێودەوڵەتیەکان.

هەر لە میانەی ساڵانی هەفتاکاندا بناغەی فیدڕاڵیەت دانرا، ئەوەبوو لە وەرچەرخانی نێودەوڵەتی سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان و کۆتایی هاتنی سیستەمی دوو جەمسەری و سەرهەڵدانی چەمکەکانی دیموکراسی، ئازادی، مافەکانی مرۆڤ و ئازادبوونی کوردستان لەژێر دەستەیی و زوڵم و ستەمکاری بەعسی خوێنڕێژ.

هێژا “سەرۆک بارزانی” کە ئەوکات سەرۆکی بەرەی کوردستانی بوو پێشنیاری ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی کرد، ئەوەبوو لە 12-5-1992 پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرتاسەری لە باشوری کوردستان بەڕێوەچوو، پەرلەمان حکومەت و قەزا دامەزران و، دواتر بڕیار لە سەر فیدڕاڵیەت درا بۆ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەسەڵاتێکی دیموکراسی لە عێراقدا.

ئەمڕۆش پارتی و بارزانی بەردەوامن لە ڕووبەڕووبونەوەی ئەقلیەتی شوڤێنی لە عێراقدا کە پەیرەویی لە هەمان بیرکردنەوە تاکراوانەی پێش ساڵی 2003ی زاینی دەکەن، سەرەرای ئەوەی کە وەرچەرخانێکی سیاسی و دەستوری بە سەر سروشتی عێراقدا هات، بەڵام هێشتا ئاڵنگارییەکان بەردەوامن و پارتی و بارزانیش لە شۆڕشێکی شارستاتنی بەردەوامدان لەپێناو پاراستنی کەرامەت و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمانی گەلی کوردستان.

هەزاران سڵاو درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی مەزنی ئەیلول ئەو شەهیدانەی کە بە خوێنی خۆیان توانیان ئەمڕۆ دروست بکەن و گشت شەهیدانی کوردو کوردستان و سەروەریان “بارزانی باوک” و “کاکە ئیدریسی” هەمیشە زیندوو. 

Top