ســـه‌رۆكی هــه‌رێمی كوردستان: به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه، به گه‌رمى و له دڵه‌وه پيرۆزبايى له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان و عێراق و جيهان ده‌كه‌م
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزان لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و داوا دەکات ببێتە هاندەری تەبایی لەپێناو ئاشتی و نیشتمان دا.
رۆژی یەکشەممە، 10ـی ئاداری 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا گوتی: "به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى پيرۆزى ره‌مه‌زانه‌وه، به گه‌رمى و له دڵه‌وه پيرۆزبايى له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان و عێراق و جيهان ده‌كه‌م، هيوادارم سه‌قامگيرى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و بۆ هه‌مووان ببێته مايه‌ى خێر و خۆشى و دڵئارامى."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا دەکات، هاتنه‌وه‌ى "ئه‌م مانگه پيرۆزه و وانه و چه‌مك و واتاكانى، ده‌رفه‌ت و هانده‌رى هه‌موو لايه‌كمان بن بۆ بره‌ودان به ته‌بايى و لێبورده‌يى و كاركردنى پێكه‌وه‌يى له‌پێناو خێر و چاكه و به‌ها باڵاكانى مرۆڤ و ئاشتى و نيشتماندا."
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە مانگ بیندراوە، بۆیە رۆژی دووشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە.
پێشتر، سعودیە و دیوانی وەقفی سوننەش لە عێراق دووشەممەیان وەکو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد.
موسڵمانان بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان پشت بە بینینی مانگ دەبەستن و لە 29ـیەمین رۆژی مانگی شەعبان چاودێری بینینی مانگ دەکەن.
لەدوای سعودیە، هەریەکە لە هەرێمی کوردستان، عێراق، ئیمارات، قەتەر، عومان و زۆربەی وڵاتانی دیکەی ئیسلامی رۆژی دووشەممەیان کردە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بۆ ساڵی 1445ـی کۆچی.
بەڵام بەشكی وڵاتانی ئیسلامی، هەر زوو رۆژی سێشەممەیان کردە یەکەم رۆژی رەمەزان.
رۆژی شەممە 9ـی ئاداری 2024، دەستەی بینینی مانگ لە نووسینگەی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند "رۆژی سێشەممە، 12ـی مانگی ئادار یەکەم رۆژی رەمەزانە."
بەشێکی دیکەی وڵاتانی ئیسلامی کە سێشەممەیان کردووەتە یەکەم رۆژی رەمەزان بریتین لە: ئیندۆنیزیا، ئوسترالیا، مالیزیا، سەنگاپوور و برونای.
رۆژووگرتنی مانگی رەمەزان یەکێکە لە پێنج پایەی ئایینی ئیسلام؛ پایەکان بە ریزبەندی بریتین لە: شایەتوومان، نوێژ، زەکات، رۆژووی مانگی رەمەزان، و حەجکردن بۆ کەسێک لە توانایدا بێت.
تایبەتمەندییەکانی مانگی رەمەزان، خۆی لە رۆژووگرتن لە بانگی بەیانییەوە تاوەکو بانگی ئێوارە (مەغریب)، بەربانگ کردنەوە، تەراویح، بەرز راگرتنی شەوی قەدر و چەند پەرستشێکی دیکەدا دەبینێتەوە.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزباييى هاتنه‌وه‌ى مانگى پيرۆزى ره‌مه‌زان ده‌كات
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه، به گه‌رمى و له دڵه‌وه پيرۆزبايى له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان و عێراق و جيهان ده‌كه‌م، هيوادارم سه‌قامگيرى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و بۆ هه‌مووان ببێته مايه‌ى خێر و خۆشى و دڵئارامى.
با هاتنه‌وه‌ى ئه‌م مانگه پيرۆزه و وانه و چه‌مك و واتاكانى، ده‌رفه‌ت و هانده‌رى هه‌موو لايه‌كمان بن بۆ بره‌ودان به ته‌بايى و لێبورده‌يى و كاركردنى پێكه‌وه‌يى له‌پێناو خێر و چاكه و به‌ها باڵاكانى مرۆڤ و ئاشتى و نيشتماندا.
خواى مه‌زن گه‌ل و وڵاتمان بپارێزێت و ڕۆژوو و خواپه‌رستيى هه‌مووان قبووڵ بكات.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/3/10