سیاسەت ودیپلۆماسى سەرکەوتووانەى کوردستان

سیاسەت ودیپلۆماسى سەرکەوتووانەى کوردستان

لە ماوەى 33 ساڵى رابردووى دامەزراندنى پەرلەمان وحکوومەتى هەرێمى کوردستان و بەتایبەتى لە دواى ساڵى 2003 و ڕووخانى ڕژێمى دیکتاتۆرى بەعس ، کوردستان لە زۆر بواردا پێشکەوتن و پەرەسەندنى پێنگاڤ پێنگاڤ بەخۆیەوە بینیووە و بە شێوەیەک کە توانیوێتى لە رووى دیپلۆماسى وپەیوەندى ئابوورى لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە و دەرەوە تۆرێکى بەهێزلە سەر بنامەى بەرژوەندى هاوبەش بونیات و گڕێبدات ، ئەوەش وەک بەردى بناغەیەکى بەهێز لە پێناو داهاتوویەکى پڕ ئومێد بۆ گەل و نیشتیمانەکەى.
ئەمڕۆ وەک دەبینین کە سەرەراى هەموو ئاستەنگ و قەیرانە دروستکراوەکانى بەردەمى هەرێمى کوردستان بووەتە دوورگەیەکى ئاڕام وسەقامگیرى لە رووى گەشتیارى وئینجا هەناردەکردنى بەرهەمى ناوخۆیی لە ناوچەکە بەشێوەیەک کە ئەوانەى کە یەک جار سەردانى کوردستان دەکەن لە بایەخ و پێگەى جوگرافیاییەکەى دەزانن کە پاش زیاتر لە سێ دەیە ئەزموونى حکوومرانى چەندە سەرکەوتووبووە لە فەراهەمکردنى سەقامگیرى و ئاسایش و گەشەسەندنى ئابوورى بەرەو پێشەوە کە رەنگە لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانى ناوچەکە بەراوەردیش نەکرێت.
هەڵبەت هەموو ئەو سەرکەوتن و پێشکەوتننامەى کە دوژمنانى کوردستان چاویان پێ هەڵنایەت و هەموو ساڵ ومانگ و رۆژێک ئاستەنگى لە بەردەم کاروانەکە دروست دەکەن بەئاسانى نەهاتوونەتەدى بەڵکو لە ئەنجامى هەوڵى بێ وچانى سەرکردایەتى کاراو سیاسیەتى ژیرانەى کوردستان دەگەرێتەوە بە پارتى دیموکراتى کوردستان پێشەنگ وئاڵاهەڵگر بووە کە گرنگى تەواویی بەبەها دیموکراسییەکان و هێزى نەرم و پێکەوەژیانى ئاشتیانە وپەیوەندى دۆستایەتى نێوان وڵاتانى ناوچەکە و دونیا داوە و حکوومەتى کوردستانیشبە شێوەیەکى یاسایی و سیاسى و دیپلۆماسى و پلان دانان کە ئەمرۆ هەرێمى کردستان بووەت فاکتەرى سەرەکیی ئەم گەشەسەندن ومتمانەیە.کە هەموو ئەمانە وایانکردووە کە کوردستان لە سەر ئاستى هەموو جیهان بناسرێتەوە .

پێویستە ئاماژە بەوەش بدەین، له‌ ئه‌زموونی قۆناغه‌ جیاجیاكانی حوكمڕانیان له‌ قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌و ڕاستییه‌یان سه‌لماندووه‌ و بوونه‌ته‌ مایه‌ی ڕاكێشانی دیپلۆماسی و ئابووری و وزه‌ی جیهانی بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان و كولتوور و به‌هاكانی سیاسی و ئابووری ده‌ره‌كییان به‌ هه‌رێمی كوردستان ئاشنا و تێكه‌ڵ كردووه‌ و ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌تدارییان هێناوه‌ته‌ ئاراوه و لە ڕووی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی ڕووبەڕووی چەندین قەیرانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئابوریبووە، چونکە هەنگاوە دیارەکانی لە ڕووی شارستانیەت و مامەڵەکردنى ژیرانە لەگەڵ هاوكێشە سیاسی و ئابوریەکانی ناوچەکە ونێودەوڵەتى دەبێتە مایەی توڕەیی نەیارەکانی و هۆکاری دڵخۆشی دۆستانی دۆستان و نەیارانی ناوخۆ و دەرەوە بۆ نموونە نەیارانی نێوخۆ، لە کوردستان ولە دەرەوەش وەک ئێران.
لەگەڵ هەموو ئەو گوشاروهەوڵانەى کە دژى قەوارەى هەرێمى کوردستان ئەنجام دراوە و دەدرێت ، بەڵام نکۆڵیکردن و نادیدەگرتنى پرى کورد و قەوارەى و ئەزموونەکەى ئەستەم بووە و ئەوەش لە ئەنجامى ئەو دیپلۆماسى و هێزە نەرمە بووە کە مۆرکییەتى تایبەتى بەهەرێمى کوردستان داوە و هۆکاربووە بۆ بەدەستهێنانى دۆستایەتى و هاوپەیمانى زیاتر لە پێناو و نێوان بەژوەندییە هاوبەشەکان بۆ دوورکردنەوەى گرژى و شەڕ ونائاڕامییەکان لە هەرێمى کوردستان و وەکو ئامرازێک بۆ چارەسەرى ئاشتیانە و دوورخستنەوەى گەل و قەوارەى هەرێمى کوردستان لە شەڕ وململانێیەکان .
ئەو هەنگاوانەش لە ئەنجامى گڕتنەبەرى دیپلۆماسى و گفتوگۆى بونیانترانەیە لە جیاتى زێهنیەتى شەڕخوازى وەک چۆن هەندێک وڵات و لایەن هەمیشە هەوڵى خۆسەپاندن وهەژموونگەرایی بەڕێگەى شەڕوئاژاوەگێرى دەدەن ، بەڵام ئەوەى لە سیاسى و دیپلۆماسى ناوچەیی ودەرەوەى کوردستان دەبینرێت و هەمووان گەواهیدەرى ئەو راستییەن ئەوەیە کە سەرکردایەتیی سیاسى هەرێمى کوردستان زۆر ژیرانە و ئەرێنى لەگەڵ رووداو و پێشهاتەکانى دەوروبەرى مامەڵەى کردووە ، بەتایبەتى لە ململانێ ناوچەیی ونێودەوڵەتییەکان زۆر سەرکەوتووانە هاوسەنگى پاراستووە ، ئەمەش لە سەردەمێکدا، کە زۆرێ لە دەوڵەتەکان لە پێناو بەرژەوەندی هەنووکەیی خۆیان هەوڵ دەدەن و ڕەفتار دەکەن.
ئەمەش بۆ ئەو دیپلۆماسى و سیاسەتە ژیرانە و سەرکەوتووانە دەگەرێتەوە کە سەرکردایەتیی سیاسى کوردستان بە بناغەدانەرەکەى بارزانى و پارتى دیموکراتى کوردستانە کە بە شێوەیەکى زۆر وردبینانە و شارستانیانە و بە متمانەبەخۆبوون و باوەرێکى تەواو بە هێزى نەرم و دیپلۆماسى و ئاشتى و گفتگوگۆ و باشترین ڕێگەچارەسەرى بۆ بەدیهێنانى مافەرەواکانى کوردستانە و ئەمەش هونەرو هۆکارى ئەو راستییەیە کە هەرچەندە هەرێمى کوردستان دەوڵەتى سەربەخۆ نییە ، بەڵام لە سەرئاستى وڵاتانى ناوچەکە وجیهان ڕێز لە بەها نیشتیمان و ئاڵاکەى و سەنگ وپێگەى دەگیرێت وەک رەمزى ئاشیتخوازى و سەقامگیرى و پێکەوەژیان .
ئەوە ئاماژەیە بەو راستییەیە کە سەرکردایەتیی سیاسى کوردستان لە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکى سەرکەوتووانەى دەرەوە لە سەر بنەماى بەرژەوەندیە هاوبەشەکان لە رووى بازرگانى و سەربازى و سیاسى کە وەک پردێکە بۆ گڕێدانى دەولەتەکان وکۆکردنەوەیان..هەرێمی كوردستان لە مامەڵەکردنی ژیرانە و سەرکەوتووانە لەگەڵ ئەو قەیرانانەی بەرۆکیان گرتبوو و خۆى تێوە نەگلاندووە ناو ململانێ قورس وسەختەکان و جەمسەرگیری و هەڕەشەکان. هەر ئەوەشە وایکردووە کە دیپلۆماسیەتی ئارام ڕەهەندێکی تایبەتی بە هەرێمی كوردستان بەخشیوە، کە سەرنجی وڵاتانی دراوسێێ بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، دوور لە گرژی و ناکۆکی سیاسی، بۆ گەیشتن بە چارەسەکردنی کێشەکان، کە جێگەى بایەخن بۆ ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری هەرێم و ناوچەکە.

Top