ســــەرۆک بـــارزانـــی: دیموكراسی له عێراق له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره
سه‌رۆك بارزانی رایگەیاند کە دیموكراسی له عێراق له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای عێراقیش رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی سه‌خت ده‌بێته‌وه.
سه‌رۆك بارزانی له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت لەگەڵ رادیۆی (مۆنت كارلۆ)ی فه‌ره‌نسی كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/2/2024، بڵاوبووه‌ته‌وه تێیدا رایگه‌یاندووه: "دیموكراسی له عێراق له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره."
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه ئه‌وان به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه نیگه‌رانن.
سه‌رۆك بارزانی ئەوەشی خستووەتە روو: "محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاسته‌نگ بووه‌ته‌وه له جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنی سیاسی كه ئیئتیلافی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر پێكهاتووه."
سه‌رۆك بارزانی له باره‌ی بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندووە کە هه‌وڵه‌كان له‌پێناو نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان و دروستكردنی یه‌كڕیزی به‌رده‌وامن.
لەبارەی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران به‌تایبه‌تی دوای هێرشه مووشەکییەکەی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر هه‌ولێر، سەرۆک بارزانی تۆمه‌ته‌كانی ئێرانی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه به‌رده‌وام هه‌رێمی كوردستان به په‌ناگه و شوێنی داڵده‌دانی دوژمنانی تاران تۆمه‌تبار ده‌كات.
هەروەها سه‌رۆك بارزانی بۆ رادیۆی (مۆنت كارلۆ) گوتوویه‌تی: "هه‌ندێك لایه‌ن له تاران له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌هێزه‌كان شكستیان هێناوه بۆیه هه‌ولێر بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانیان به‌ئامانج ده‌گرن."
سه‌رۆك بارزانی ئاماژەشی بەوە دا: "من دڵنیام ئەگەر بارەگای مۆساد لە هەرێمی كوردستان هەبوایە، بوێریی ئەوەیان نەدەبوو لێی بدەن."
له‌باره‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتن تایبه‌ت به بوونی سوپای ئه‌مریكا له عێراق سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە: ترس هه‌یه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی 2011 كه دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عێراق له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه داگیر كرا، كه دواتر به هاوكاری و پشتیوانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان داعش تێكشكا.
هەروەها سەرۆک بارزانی روونیشیكردووه‌ته‌وه، بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دادگای فیدڕاڵی دژی هه‌رێمی كوردستانن، هاوكات دادگاكه‌ی به پێشێلكردنی ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانی تۆمه‌تبار كردووه.