ســــەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ هەڵەبجە، هەڵەبجە دەباتە قۆناغێکی نوێ

ســــەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ هەڵەبجە، هەڵەبجە دەباتە قۆناغێکی نوێ

(*)

هەڵەبجە ئەو شارەی ناسنامەی نەتەوەیەکی زوڵملێکراوە،ئازار و نەهامەتی و ئاوارەیی و کیمیابارانی ئەم شارە،تاکو ئێستاش بە سیمای ئەم شارەوە ماوە.
سەردانی سەرۆکی حکومەت و هێنانی چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی بۆ هەڵەبجە ،ئازار و ناڕەحەتیەکانی ئەم شارە کەمدەکاتەوە و گرنگی تایبەتی هەیە بۆ داهاتووی پارێزگاکەمان.
دەستپێکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان،دەستپێکی شۆڕشێکی ئابووری و پیشەسازی بوو بۆ سەرجەم شاروشارۆچکەکان،بەتایبەت کە بڕیارە بەشێکی ئەو شۆڕشە پیشەسازی و ئابوریەی حکومەت هەڵەبجەش بگرێتەوە.
گرنگیدانی حکومەت بەهەڵەبجە لەم کابینەیەدا هەڵەبجە بەرەو قۆناغێکی کرانەوەی ئابوری و بازرگانی دەبات،چونکە گرفتی هەڵەبجە هەمیشە ئەوە بووە شارێکی داخراو بووە.
پردی تووەقوت بۆ هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان خەریک بوو وەک خەونێک سەیر دەکرا،بەڵام لەسەردەستی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم ئەو خەونەی هەڵەبجەییەکان بو بە کردار.
دانانی بەردی بناغەی پردی تووەقووت بۆ پارێزگاکە گرنگی خۆی دەبێت،لەڕووی ئابووری و هەڵەبجە دەکاتە سەنتەرێکی بازرگانی و پیشەسازی و دەربازی دەکات لەو چەقبەستوویەی ئێستا لە پارێزگاکەدا هەیە.
پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلیش بە ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگای هەڵەبجە پڕۆژەیەکی گرنگی حکومەتە بۆ داهاتی پارێزگاکە و هەبوونی ئابوریەکی باشە لەداهاتوودا بۆ هەڵەبجە.
کردنەوەی کارگەی ڕاسان لەهەڵەبجەش بەو پێیەی هەڵەبجە لەڕووی جوگرافی و هەڵکەوتەی شوێنەکەیەوە شوێنێکی گونجاوە بۆ کشتوکاڵ کردن،ڕۆڵی دەبێت لەداهاتوو وەک ناوچەیەکی کشتوکاڵی سەیربکرێت و کاریگەری دەبێت لەبەرەوپێشچوونی بواری پیشەسازیدا.
گرنگە ئەوە بڵێین کابینەی نۆیەم لەگەڵ دەستبەکاربوونی ڕووبەڕووی دەیان قەیرانی ئابوری،سیاسی،ئەمنی،تەندرووستی بوویەوە بەڵام چۆکی دانەدا و ئەو کابینەیە بوو قەیرانی بۆ سەرکەوتن گۆڕی و ئێستاش بەردەوامە.
جێگای باسە،ئەم کابینەیە جیاوازی نەکرد لە پڕۆژەکان لەسەرجەم شاروشارۆچکەکان و کابینەیەکی مەیدانی بوو بۆ بەسەرکردنەوەی پڕۆژەکان.
کابینەی نۆیەم،ئومێدی بۆ هاوڵاتیان گەڕاندەوە و بە چاکسازی کردن لە گەندەڵی و ڕووبەڕوونەوەی گەندەڵکاران دەستی پێکرد،چەندین کەسی گەندەڵکاریشی ڕووبەڕوی یاسا کردەوە.

هەڵەبجە سبەی لەپێشوازی سەرۆک وەزیران و پیاوی ئەرکە سەختەکان دەبێت،سبەی براگەورە لە هەڵەبجە دەبێت وەک ئەوەی بڕیاری دابوو سەردانی شارەکە بکات، لەگەڵ هاتنیشی بۆ هەڵەبجە کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگ لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.

 

(*) 

جێگری سەرۆکی تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە

 

Top